٥ کورد بۆ ئەنجومەنی شارەوانی کراسنۆدار هەڵبژێردران
لە شاری کراسنۆدار لە ڕووسیا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییدا، ٥ کورد هەڵبژێردران.
لە شاری کراسنۆدار لە ڕووسیا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییدا، ٥ کورد هەڵبژێردران.
لە هەرێمی کراسنۆداری ڕووسیا کە ژمارەیەکی بەرچاو کوردی لێیە، هەڵبژاردنی شارەوانی ئەنجامدرا.
کوردان لە کراسنۆدار بەشدارییەکی بەهێزیان لە هەڵبژاردنەکان کرد و نوێنەری خۆیان ناردە ئەنجوومەنی شارەوانییەکە.
لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە نوێنەرانی کورد، هەریەک لە میخایل سێرگێیڤیچ داسنی، پاڤێل ڕادیکۆڤیچ سادەی، دار نەورۆز ئۆخلی عوسمانۆڤ، موراز جەمیلۆڤیچ چۆلۆیان و میخایل ئاناتۆلیێڤیچ میخایلۆڤ هەڵبژێردران.
هەر پێنج کوردەکە لە ئەنجوومەنی شارەوانی نوێنەرایەتی کۆمەڵگەکەیان دەکەن و هەوڵدەدەن خزمەتێکی زیاتر بە هەرێمەکە بکەن.