٧ ساڵ و ٦ مانگ سزا سەپێنرا بەسەر ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا

ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا نارین گەزگۆر ٧ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا، نارین گەزگۆر، لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کۆمەڵەکە دەستگیرکرا، خرایە زیندان و دواتر ئازادکرا. گەزگۆر بەبێ دەستگیرکردن و بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" دادگایی دەکرا. ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2020 دادگا سزای 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند. دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە بەهۆی "نەبوونی لێکۆڵینەوەی پێویست". دوای ئەمەش جارێکی دیکە گەزگۆر دادگایی کرایەوە و دانیشتنەکەی لە دادگای تاوانە قورسەکانی نۆی ئامەد بەڕێوەچوو. گەزگۆر بەشداری دانیشتنەکەی نەکرد، بەڵام پارێزەرەکانی ئەلیف تیرێنچ ئیپێک ئولاش و سەمرا بالیان ئامادەبوون.

داواکاری گشتی موتاڵەعەکەی پێشکەش کرد. لە موتاڵەعەکەدا  قسەکانی گەزگۆر و چاوپێکەوتنانەی سەبارەت بە دامەزراندنی کۆمەڵە و ئیفادەی شایەتحاڵە نهێنییەکان خراونەڕوو. داواکاری گشتی گەزگۆری بە "ئەندامێتی ڕێکخستن" تۆمەتبار کرد و داوای کرد زیندانی بکرێت.

پارێزەر ئەلیف تیرێنچ ئیپێک ئولاش لە دژی موتاڵەعەکە بەرگری کرد و ئاماژەی بەوە کرد، دۆسیەکە لە تێهەڵچوونەوە گەڕاوەتەوە. ئولاش ئاماژەی بەوەش کرد، شایەتحاڵەکە فوئاد یاڤوزێر ڕایگەیاندووە کە موەکیلەکەی ناناسێت. بۆچوونی داواکاری گشتی هەمان ڕای پێشووە و گوتی: "ئەندامێتی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا تاوان نییە". ئولاش بڕیارەکەی پێشکەش بە شاندەکە کرد و داوای کرد بڕیاری بێتاوانی بۆ موەکیلەکەی دەربچێت و بڕیاری چاودێری دادوەری هەڵبگیرێت. هەروەها پارێزەر سەمرا بالیان داوای بێتاوانی موەکیلەکەی کرد.

شاندی دادگا بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" جارێکی تر سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر گەزگۆر سەپاند.