بۆ دیدار لە گەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، داواکارییەکی نوێ ئەنجامدرا

بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بنەماڵەی زیندانیان و کەسوکاریان داوایەکی دیکەیان ئەنجامدا.

محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پارێزەر مەزڵوم دینچ، بە مەبەستی دیدار، داواکارییان ئاراستەی سەرۆکی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

برای عومەر خەیری کۆنار عەلی کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحه چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، بە مەبەستی دیدار لە ئیمرالی داواکارییان ئاراستەی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاو ناکرێتەوە.