"بۆ فراوانکردنی تێکۆشان لە دژی فاشیزم روو بکەنە فرانکفۆرت"
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا (ئادەگەبە) رایگەیاند، کە بۆ فراوانکردنی تێکۆشانی یەکگرتوو لە دژی فاشیزم ئەوان لە فرانکفۆرت بەشداری لە پیرۆزبایی نەورۆزدا دەکەن.
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا (ئادەگەبە) رایگەیاند، کە بۆ فراوانکردنی تێکۆشانی یەکگرتوو لە دژی فاشیزم ئەوان لە فرانکفۆرت بەشداری لە پیرۆزبایی نەورۆزدا دەکەن.
ناوەندی هەواڵ ئادەگەبە بۆ پیرۆزکردنی جەژنی بەرخودانی نەورۆز داوای لە سەرجەم گەلان، تێکۆشەرانی دژی فاشیزمکرد کە لە نەورۆزی ناوەندی لە فرانکفۆرت کۆببنەوە.
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دەسيڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە رەنجی گەلان، رەنجدەران و هەژاران دەگۆڕێت بۆ چەک، تاڵانکار و بە گوشار، گۆشەگیری و ستەم جوگرافیای تورکیا و کوردستانی کردووە بە گۆڕەپانی شەڕ و زیندان و دۆزەخ بەسەر گەلاندا دەسەپێنێت.
تێکۆشانی هاوبەشی ئێمە لە هەموو گۆڕەپانێکدا لە دژی ئەوە، بەرخودان و هێزی پێکەوەییمان، لەم رۆژانەدا کە نەورۆز نزیک دەبێتەوە زیاتر واتا وەردەگرێت. بلۆکی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە تەنیا بە خوڵقاندنی ئەم رۆحی بەرخودانی هاوبەشە و فراوانکردنی تۆڕی تێکۆشانی هاوبەش دەتوانێت لاوازبکرێت. گوشار لە سەر گەلان، ئۆپراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی، قەیوم، گوشارەکان لە سەر رەنجدەران، قەیرانی ئابوری کەڵەکەبوو، تەنیا بە بەرزکردنەوەی ئیرادەی گەل دەتوانرێت لاواز بکرێت.
نەورۆز یەک لەو هێڵانەی تێکۆشانە کە ئیرادەی گەل لەوێ نیشان دەدرێت. نەورۆز یەک لەو رۆژانەیە کە لە دژی شەڕ تێکۆشانی ئاشتی و یەکێتی گەلان دەگاتە بەرزترین ئاست. لە دژی ئەوانەی بە تاوانکاری جیاجیا هەوڵ دەدەن ئێمە لەیەک داببڕێنن، ئێمە بەردەوام لەوێین، ئەوەش لە نەورۆزدا نیشان دەدەین. وەک رێکخراوە شۆڕشگێڕ و سۆسیالیستەکان لە ئەوروپا داوا دەکەین لە هەموو نەورۆزەکاندا یەکبگرن، بە تایبەتی لە نەورۆزی فرانکفۆرتدا زیاتر فراوانی بکەن و بەو ئامانجەوە بکەونە ئامادەباشیەوە".
هـ . ب