بافڵ تاڵەبانی: هاندەر و هاوکاری پرۆسەی ئاشتی دەبین
سەرۆکی یەکەنە بافڵ تاڵەبانی لە 'کۆنفرانسی دیالۆگی نێونەتەوەیی' ڕاگەیاند وەک یەنەکە هاندەر و هاوکاری پرۆسەی ئاشتی دەبن. ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە هەموان پشتگیری لە پرۆسەکە بکەن.
سەرۆکی یەکەنە بافڵ تاڵەبانی لە 'کۆنفرانسی دیالۆگی نێونەتەوەیی' ڕاگەیاند وەک یەنەکە هاندەر و هاوکاری پرۆسەی ئاشتی دەبن. ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە هەموان پشتگیری لە پرۆسەکە بکەن.
ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی دیالۆگی نێونەتەوەیی کە لەشاری بەغداد ڕێکخراوە، سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی سەرنجی خستەسەر ئەو پرۆسە چارەسەرییەی کە لە لایەن ڕێبەرئاپۆوە دەستپێکراوە و جەختی لە گرنگی پرۆسەکە کردەوە و بانگەوازی لە زلهێزەکانی جیهان کرد ببنە یارمەتیدەری پرۆسەکە.
تاڵەبانی لە قسەکانییدا جەخی لە پشتگیردانی پارتەکەی لە پرۆسەکە کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: " دەبێت دیالۆگ و دانووستان هەبێت بۆ پرۆسەی ئاشتی، ئێمە وەک یەکێتی هانی پڕۆسەی ئاشتی دەدین و پشتگیری پڕۆسەکە دەکەین. داوا لە وڵاتە زلهێزەکانی دوونیا دەکەم هانی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بدەن و لە هەرکوێ پێویستمان بە یارمەتی هەبوو یارمەتیمان بدەن."
ماوەی ٤٠ سالە دەوڵەتی تورک لە کوشتنکاریی کورداندایە
لە قسەکانیدا تاڵەبانی ئاماژەی بە پرۆسەی قڕکردنی کوردانی باکووری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە کردووە و گوتوویەتی: " کوردەکان ٤٠ ساڵە لەگەڵ حکومەتی تورکیادا لە جەنگدان هیچ کوردێک نییە کوردێک نەناسێت بە دەستی تورک نەکوژرابێت."
قەسەدە لە ژێر فشار و هەڕەشەی داعشدایە
لە بەردەوامی قسەکانییدا سەرۆکی یەنەکە باسی لە کوردانی ڕۆژئاواکردووە و گوتوویەتی: "کوردەکان لە سووریادا ئاسوودە نین مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتی قەسەدە لە ژێر فشاردایە لەبەر ئەوەی داعش کۆتایی نەهاتووە و بگرە ڕوو لە زیادبوونن."
ئاماژەی بە زیادبوونی هێرشی چەتەکانی داعش کردووە و دەڵێت: "ئامارمان لەبەردەستدایە کە هێرشەکان دژی داعش ڕوو لە زیادبوونە داواکارین زلهێزەکان چاوێک بخەنە سەر عێراق و سووریا چوونکە مەترسی داعش ڕوو لە زیادبوونە."
دەستوور بە گوێری هەموو پێکهاتەکان بێت
لە کۆتایی قسەکانیدا تاڵەبانی باسی لە نوسینەوەی دەستووری سووریای نوێ کردوە و ئەمەی گوتووە: "دەبێت مافی کوردەکان و درووزییەکان و عەلەوییەکان لە سووریا پارێزراوبێت، دەبێت دەستوورێک بنووسرێتەوە بە ئامادەبوونی هەموو گرووپەکان، ئەو کوردانەی ڕۆژئاوا داعشیان تێکشکاند نابێت لە بیر بکرێت یان پەراوێز بخرێن."