باکرهان: ماف بەس نییە، دەبێت ملیۆنان کەس ڕیکخستن بکرێن

تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ وتی: ئەگەر ئێوە دەتانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکەن، پێش هەموو شتێک دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیرییەکانی سەر بەڕێز ئۆجالان بهێنرێت. باکرهان وتی: ماف بەس نییە، دەبێت ملیۆنان کەس ڕیکخستن بکرێن.

تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (هەدەپ) لە کۆنگرەی پارتەکەی لە شاری ئاگری قسەی کرد.

باکرحان دەستنیشانی کرد کە هەندێکجار مەزلومییەت و جیابوونەوە بەس نییە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی و وتی: "ژمارەی گەلی کورد لە جیهاندا 70 ملیۆن کەسە،بەلام داواکاری و تێکۆشانمان بۆ مافەکانمان زۆرجار بە لەسێدارەدان، گرتن و ئاوارە کردن ولامدراوەتەوە. ئێمە هێشتا نەگەیشتووینەتە ئامانجی خۆمان، ئێمە شاهیدی شەڕ، زوڵم و چەوسانەوەی خەڵکی ئۆکرانیا و قەرەباغین. لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆمەڵکوژییەکانی گەلی ستەملێکراوی فەلەستینیش دەبینین، ئەمە مانای چییە؟ واتا داواکردنی ماف بەس نییە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان، کەواتە دەبێت خۆمان بە ڕێکخستن بکەین، پێویستە ٧٠ ملیۆن کورد لە دەوری یەک ئامانجدا کۆببینەوە و یەکبگرین و هەوڵبدەن.

گۆشەگیریەکانی ئیمراڵی

لە درێژەی قسەکانیدا، تونجەر باکرهان وتی: "دەڵێن کورد چی دەوێت، وادەزانن بە دەستگیرکردنمان دەتوانن کێشەی کورد چارەسەر بکەن، وادەزانن بە ئاوارە کردنمان دەتوانن کێشەی کورد چارەسەر بکەن."

باکرهان وتی: "چارەسەرکردنی کێشەی کورد ئاسانە، پێش هەموو شتێک دەبێت واز لە ئەقلییەتی ئەکار و لەناوبردن بهێنن، گۆشەگیرییەکانی لەسەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگرن کە گەلی کورد وەک ئیرادەی خۆی سەیری دەکات و پێشەنگی هەنگاوی چارەسەری بوو."

'تا ستاتۆی کورد بە فەرمی نەناسرێت، قەیرانەکە چارەسەر نابن'

باکرهان دەستنیشانی کرد کە قەیرانەکانی تورکیا بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت و وتی: "بۆ ئەمەش دەبێت ستاتۆی کورد بە فەرمی بناسرێت، بەم شێوازە ڕەفتار لەگەل چارەسەریدا بکەن، بەپێچەوانەی ویستی کورد قەیوم دانەنێن، دەست بەرداری دەستگیرکردنی کەسانی سیاسی ببن، زیندانییەکان بەتال بکەن، یاساکانی تێکۆشان لە دژە تیرۆر بگۆڕن".