بانگەواز دەکرێت بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و چالاکییەکانی لۆزان

کۆمیتەی چالاکییەکانی یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، بانگەواز دەکات بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و چالاکییەکانی ٢٢ ی تەمموز لە لۆزان.

کۆمیتەی تایبەت بە ڕێکخستنی چالاکییەکانی سەد ساڵەی لۆزان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات، لە ٢٢ ی تەمموز لە کاتژمێر ١١:٣٠ لە " Place de la Navîgatîon" چالاکییەکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سەد ساڵ بەسەر لۆزاندا تێپەڕی، ئەنجامەکەی بۆ کورد و کوردستان، بریتی بوو لە دابەشکردنی کوردستان و کۆمەڵکوژی و نکۆڵی و سڕینەوە و ئاوارەکردن و سەرکوتکردنی ناسنامەی کوردی، بە واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان، ڕەوایەتی درا بە میکانیزمی ستەمکردن لەسەر گەلی کورد.

گەلی کورد ئەوکات و ئێستاش ئەم پەیماننامەیەی قبووڵ نەبووە

گەلی کوردستان لە یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزاندا، دەیەوێت ڕێپێوان و چالاکی ڕێکبخات بۆ دەرخستنی ئیرادەی چارەسەر و ناسنامە و هەبوونی خۆی.

با کورد و کوردستانییەکان و دۆستەکانمان، بەشداربن لەم چالاکییە مێژووییەدا لە ٢٢ ی تەمموزی ٢٠٢٣، لەپێناو پیشاندانی ناسنامە و ئیرادەی کوردی.

بەشداربوونتان ئەرکێکی نەتەوەییە، خاوەندارێتییە لە کەرامەتی خۆتان، بەهیواین هەموو کورد و کوردستانییەک بەشدار بێت".