بانگەواز دەکرێت بۆ خاوەندارێتیکردن لە بەرخۆدانی زیندانەکان
زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک سڵاو دەنێرن بۆ بەرخۆدانی شاکر توران، کە لە زیندان کوژرا، دەڵێن: "بۆ خاوەندارێتیکردن لە زیندانەکان، بانگەواز دەکەین بۆ بەرخۆدان دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە".
زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک سڵاو دەنێرن بۆ بەرخۆدانی شاکر توران، کە لە زیندان کوژرا، دەڵێن: "بۆ خاوەندارێتیکردن لە زیندانەکان، بانگەواز دەکەین بۆ بەرخۆدان دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە".
بەناوی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک، دەنیز کایا پەیوەست بە هێرشی سەر زیندانەکان لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە- مەهەپە و کوشتنی شاکر توران، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە ئەنجامی ئەو سیاسەتی شەڕی تایبەتەی لەلایەن ڕێکخستنی چەتە فاشیستەکانی ئاکەپە – مەهەپە لە زیندانەکاندا جێبەجێ کرا، هاوڕێی تەمەن ٧٠ ساڵمان شاکر توران کوژرا. پێش شەهیدبوونی لە هەلومەرجی دژواردا لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەی کرد و گوتی "سەرم بەرزە، هەنگاوێکم بۆ دواوە نەهاویشت" و بەم شێوەیە بووە نموونەی ڕاستەقینەی بەرخۆدانی پەکەکە و وڵاتپارێزیی کوردستان.
لە کەسێتی هاوڕێمان شاکر، بە خۆشەویستی و ڕێز و سوپاسەوە شەهیدانی ئازادی کوردستان یاد دەکەینەوە، سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی ئازیزی توران و گەلی ستێور و تەواوی گەلی کوردستان دەخوازین.
هاوڕێمان شاکر کە لە ڕۆح و مێشکیدا هەستی قووڵی وڵاتپارێزی ژیاند، لەپێناو سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی شەرەفمەندانە و ڕەوای گەلەکەمان و ئازادیی کوردستان خەباتی کردووە. ناوبراو لە لایەن ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپەوە لە گیرا و خرایە زیندانی تیپی L ی ئەرزینگان.
هاوڕێمان شاکر، لە زیندانەکاندا بەرامبەر کێشەی تەندروستیی سەخت و سیاسەتی سەر پێ نەویکردنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە وەستایەوە، بە ڕۆح و ڕێبازی فیداکارانەی ئاپۆیی وەڵامی پێویستی دایە دوژمن.
هاوڕێ شاکری ٧٠ ساڵە، لە ٤ مانگدا ٢٣ کیلۆ کێشی کەمی کرد، تووشی شێرپەنجەی قوڕگ هات، کەچی ئازاد نەکرا، ئەمەش دەرخەری کاراکتەری ڕژێمی فاشیست و دوژمنایەتییەکەیەتی بەرامبەر گەلی کورد.
ڕێکخستنی چەتەی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، کە دەستی بەسەر هەموو دامەزراوە گشتییەکاندا گرتووە و ئەو دامەزراوانە بۆ لەناوبردنی کورد بەکاردەهێنێت، هەروەها لە کوشتنی هەڤاڵمان شاکردا دامەزراوەیەکی بەکارهێنا، دەریخست کوردەکان چۆن بە پیلانگێڕیی قووڵ دەکوژرێن.
هاوڕێمان شاکر دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام نە بەرپرسانی کۆنترا لە زیندانی ئەرزینگان و نە بەرپرسانی شەڕی تایبەت لە نەخۆشخانەی لێکۆڵینەوەی ئەرزینگان بنەماڵەکەی ئاگادار دەکەنەوە. دوای ئەوەی هاوڕێکانی لە زیندان زانیاری دەدەن، دواتر بنەماڵەکەی بۆی دەردەکەوێت و دوای هەوڵێکی زۆر دەتوانن بگەنە هاوڕێکەمان.
دامەزراوەی تەندروستی نەخۆشخانەی لێکۆڵینەوە و پەروەردەی مەنگوجەک غازی لە زانکۆی بیناڵی یەڵدرم لە ئەرزینجان بە پێی شەڕی تایبەتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە مامەڵەی کرد و لەگەڵ ئەو هەموو کێشە تەندروستییە سەختە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ و دواجار لە ١٠ ی ئابی ٢٠٢٣ بەکۆی دەنگ بڕیاریاندا و گوتیان "پێویست بە دواخستنی سزاکەی ناکات".
پێش هەمووان، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، هەروەها وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرانی زیندانەکان، نەخۆشخانەکان، دامەزراوەی پزیشکی دادوەری و پارتە سیاسییەکان کە بەپێی ڕژێم مامەڵە دەکەن، بەرپرسیارن لە کوشتنی هاوڕێکانمان لە زیندانەکان.
هاوکارێکی تری بەرپرسیار لەم کوشتنەدا، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و (سی. پی. تی.) یە، چونکە بەدرۆ بانگەشەی پاراستنی ماف و یاسا دەکەن و ڕێگری لە ئەشکەنجە دەکەن. ئەم دامەزراوانەی بەرامبەر گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەر ئاپۆ بێدەنگن و هاوکات لە پێگەی جێبەجێکردندان، بانگەوازیان لێ دەکەین، هەڵوێست وەربگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیری نائەخلاقی و دژە یاسایی.
پێش هەمووان هێز و لایەنە دیموکراتیک و سۆسیالیستەکانی کوردستان و تورکیا، پاشان بانگەواز لە مرۆڤایەتی شەرەفمەند دەکەین، ڕێگربن لە هەر جۆرە هەوڵێکی کۆمەڵکوژی و خاوەندارێتی لە زیندانەکان بکەن و دژی فاشیزمی ئاکەپە_مەهەپە بەرخۆدان بکەن.
لەڕێگەی ڕاستی "من سەرم بەرزە، هەنگاوێکم بۆ دواوە نەهاویشت"ـەوە کە وەسێتی هاوڕێمان شاکرە، لە هەموو گۆڕەپانەکان تێکۆشانمان مەزنتر دەکەین.