بانگەوازەکان بۆ پشتیوانی داغ و ئەر بەردەوامە
لە شاری لوزەرن، ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە بۆ پشتیوانی لە مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر، بە ئامادەبوونی مامی عەبدولڕەحمان، نەجمەدین ئەر.
لە شاری لوزەرن، ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە بۆ پشتیوانی لە مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر، بە ئامادەبوونی مامی عەبدولڕەحمان، نەجمەدین ئەر.
مانگرتنی خواردنی ئەر و داغ دژی کارە نامرۆییەکانی نێو زیندانی هەولێر بەردەوامە، بەم بۆنەیەوە، ڕاگەیاندراوێک لە شاری لوزەرنی سویسرا خوێنرایەوە.
کوردستانیان لە وێستگەی شەمەندەفەری سەرەکی گردبوونەوە لەسەر بانگەوازی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە لوزەرن، بانگەوازیان کرد بۆ بەدیهێنانی داواکانی ئەر و داغ.
چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان هاوسەرۆکی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە لوزەرن، مەولا شاهین، ئاماژەی کرد بە گۆشەگیری ئیمراڵی و گوتی: "گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان بەردەوامە، پێویستە بەپەلە کۆتایی بێت. ئێمە ئەمڕۆ بۆ هەڤاڵانی مانگرتوو لێرەین. پێویستە داواکاریەکانیان بێتە دی".
هەروەها مامی عەبدولڕەحمان، نەجمەدین ئەر ئامادە بوو، باسی لە ڕەوشی مانگرتووان کرد و گوتی: "دوو مانگە مانگرتنی خواردن بەردەوامە. دەیانەوێت ڕەوشی زیندان باشتر بێت. برازاکەم ناتوانێت بجووڵێت، بە کورسی بەرزی دەکەنەوە. ڕەوشیان خراپە. ئەم چالاکییە گرنگ و مانادارە و سوپاسی هەمووان دەکەم. داوا دەکەین دامەزراوە کوردستانییەکان و مافپەروەران هاسۆزی بنوێنن، بەتایبەت حکومەتی باشوری کوردستان. دەمانەوێت مانگرتنی خواردن بە ئەنجامێکی باش کۆتایی بێت، بەبێ هیچ هەواڵێکی خراپ. با داواکارییەکانی ئەر و داغ قبووڵ بکرێن".
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" کۆتایی هات.