بانگەوازی کۆن-مەد بۆ پەدەکە: دەست لە خیانەت هەڵبگرن

کۆن-مەد داوا لە پەدەکە دەکات دەستبەجێ دەست لە هێڵی خیانەت هەڵبگرێت و بانگەوازیشی ئاراستەی لە خەڵکی باشووری کوردستان کرد، لێپێچینەوە لەو سیاسەتانەی پەدەکە بکەن.

کۆن-مەد ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە هاوپەیمانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ڕایگەیاند، کە لێپرسینەوەی هەموو ئەو کردەوانە لە پەدەکە دەکرێت. هەروەها کۆن-مەد بانگی لە پەدەکە کرد دەستبەجێ دەست لە هێڵی خیانەت هەڵبگرێت.

راگەیەندراوەکەی کۆن-مەد بەم شێوەیەیە: "بزوتنەوەی ئازادیی کورد، کە نیوسەدەیە لە پێناو گەلی کورددا هەموو قوربانییەک دەدات، لە دژی دەوڵەتانی کۆلۆنیالیست بەردەوامە لە بەرخودان. تێکۆشانی بزوتنەوەی ئازادیی کورد کە گەرنتی و دەستەبەری هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کۆردە، لەم پێناوەدا هەموو جۆرە قوربانییەکی بەخشیوە وتائێستاس قوربانی دەدات، گەلی کورد لە سایەی ئەم تێکۆشانەدا جێگەیەکی شکۆمەندانەی لە رای گشتیی جیهانیدا کردۆتەوە، بزوتنەوەی ئازادی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان خەبات دەکات و پێویستە بزانرێت، نەک تەنها بە خەباتی چەکداری، لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە خەبات بۆ یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد  بۆ ئەوەی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە سەرئاستی نێونەتەوەییدا بناسرێت، درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدات.

هاوپەیمانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد یەکناگرێتەوە

پێویستە بزانرێت کە پەیوەندییە چەپەڵەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا لە بەرژەوەندی گەلی کوردا نییە. هەموو جارێک لە لێدوان و راگەیەندراوەکانی نوێنەرانی بزوتنەوەی ئازادیدا داوای کۆتاییهێنان بەو پەیوەندییە خیانەتکارانەیە دەکرێت. بەڵام پەدەکە گوێ بەم بانگەوازانە نادات و بێ پسانەوە درێژە بەو پەیوەندییە چەپەڵانە دەدات. خەبات بۆ یەکڕیزی نەتەوەیی گەلی کورد و ئاستی وشیاری نەتەوەیی نەتەوەی کورد کە گەیشتووەتە ئاستی خۆی، چیتر ڕێگە نادات خیانەت لە سەدەی ٢١ دا بشاردرێتەوە و نە مێژوو و نە گەلی کورد لە پەیوەندییە خیانەتکارەکانی پەدەکە خۆشنابن و لێی نابورن. تاکە پێناسەی هاوکاریی پەدەکە لەگەڵ دوژمن لە قۆناغێکی وەها هەستیاردا هێڵی خیانەتە. بزوتنەوەی ئازادی هەمیشە داکۆکی لە دیالۆگ و پەیوەندی نێوان بزووتنەوە کوردییەکان دەکات، بەڵام پەدەکە لە دژی یەکگرتوویی گەلی کورد هەمیشە هاوکاری دوژمن دەکات. بە دڵنیاییەوە گەلی کورد هەم خۆڕاگران دەناسێت، هەمیش هەم خیانەتکاران دەناسێت. گەلی کورد بەدڵنیاییەوە لێپێچینەوە لەو بابەتە دەکات.

نارەزایەتی لە دژی لێدوانەکەی عەلی عەونی

لەم دواییانەشدا، یەکێک لە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، عەلی عەونی، بە لێدوانێکی سەیر و سەمەرە بە ئاشکرا هێڵی خیانەتی دەربڕی و هەوڵیدا پاساو بۆ هێرشکردنە سەر ئەندامانی بزووتنەوەی ئازادیی کورد بهێنێتەوە.

لە لێدوانەکەیدا عەونی پشتیوانی دەوڵەتی تورکی کرد کە خەریکی کوشتن و داگیرکارییە. عەلی عەونی داوای کرد کە بەرێوبەرانی بزوتنەوەی ئازادی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بکرێنە ئامانجی دەوڵەتی تورک.

پەدەکە کە هیچ پێوەندیەکی بە دۆزی کوردستان و گەلی کوردەوە نییە، چارەنووسی خۆی و هەموو شتێکی بە دەوڵەتی تورکەوە بەستووەتەوە و شوێنکەوتووی سیاسەتی دوژمنە. بە روونی و ئاشکرایی هەموو بەهاکانی گەلی کورد لە پێناو خێڵی بارزانیدا دەفرۆشن و سامانی بنەماڵەی بارزانی پێزیاد دەکەن و بە هەموو جۆرێک خیانەت دەکەن.

بزوتنەوەی ئازادی بە پشوودرێژی و بەرپرسیارێتی مێژوویی و نەتەوەیی ڕێگری لە شەڕ و ناکۆکی نێوان هێزە کوردییەکان دەکات. بەڵام پێویستە بزانرێت، کە پەدەکە بەرپرسە لەم ناکۆکیانەی لە نێوان بزووتنەوە کوردییەکاندا لە ئارادایە. پەدەکە کە خاکی باشووری کوردستانی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردووە، بەم کردەوانە و بەم لێدوانانە بوو بە هاوبەشی پلانی پاکتاوکارانەی دەوڵەتی تورک.

ئێمە وەک کۆن-مەد ئەم بانگەوازە بۆ ڕای گشتی کورد دەکەین. پێویستە ئەم سیاسەتانەی پەدەکە  ببینن و لە سۆنگەی مێژوویی و کۆمەڵایەتییەوە شەرمەزاری بکەن. پێویستە دەستبەجێ پەدەکە دەست لە هێڵی خیانەت هەڵبگرێت . پێویستە خەڵکی باشووری کوردستان داوای لێپرسینەوە بکات و حیسابی ئەو سیاسەتانە لە پەدەکە بخوازێت.

هـ . ب