باوکی شەهید بێریتان گەریلای پەکەکە کۆچی دوایی کرد
مستەفا نەجاتی کاراتاش باوکی گولناز کاراتاش (بێریتان) گەریلای پەکەکە لە ئیزمی بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
مستەفا نەجاتی کاراتاش باوکی گولناز کاراتاش (بێریتان) گەریلای پەکەکە لە ئیزمی بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
راگەیەنرا کە مستەفا نەجاتی کاراتاش بەهۆی تەنگەنەفەسی و جەڵتەی دڵ هەفتەیەک لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکەکاندا بوو.
کاراتش لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی بۆ جەمخانەی حەلواخی کۆمەڵەی کەلتوری پیر سوڵتان عەبدال و دواتر بۆ گۆڕستانی حەلواجی گواسترایەوە و هەر لەوێ بەخاکسپێردرا.
گوڵناز کاراتاش (بێریتان) گەریلای هەپەگە لە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانیدا لە باشوری کوردستان لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ ببووە سمبوڵی بەرخۆدانی خواکورک. کاراتاش تا دوایین گولە شەڕی کرد و خۆڕادەستکردنی رەتکردنەوە و خۆی لە شاخێک هەڵدایە خوارەوە.
ف.ق