باڵی'رێپێوانی ئازادی' ئەنقەرە بەڕێ کەوت

باڵی ڕێپێوانی ئازادی ئەنقەرە بەرەو گەملیک کە بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد بەڕێوەدەچێت، لە ئەنقەرە دەستیپێکرد.

ڕێپێوانی ئازادی کە بەپێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات (کەجەدە)، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەڕێمه دیموکراتییەکان (دەبەپە)، فیدراسیۆنی کۆمەڵه یاساییەکان و پشتیوانی له بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوان، کۆمەڵەی هاوکاری، پشتیوانی، یەکگرتوویی و کولتوور لەگەڵ بنەماڵەی کەسوکاری ونبووەکان لە شارستانیەتی کۆن (MEBYA-DER) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان هەدەپ لە قەزای گەملیکی بورسا دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە.

ڕێپێوانەکە بە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد بەڕێوەدەچێت. باڵی ڕێپێوانی ئەنقەرە بەڕێکەوتووە. جەماوەرێکی زۆر لە ناوەندی ڕێکخستنی هەدەپ لە ئەنقەرە کۆبوونەوە. پۆلیس پاسەکانی ڕاگرتووە کە هاوڵاتییان لێی سواری بوون.

بەو بۆنەوە هاوڵاتیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان بەڕێکەوتن. پێش ڕۆشتنیان پەرلەمانتاری هەدەپی جۆلەمێرگ ئۆنور دوشونمەز وتارێکی پێشکەش کرد و وتی:"بەربەستەکان زۆرن بەڵام هەرچییەک ڕووبدات دەچینە گەملیک."

دوشونمەز وتی:"ئێمە بۆ ئاگادار کردنەوەی ڕای گشتی لێرەین. وەک هەمووتان دەزانن ئێمە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان دەچین بەرەو گەملیک. هەرچییەک ڕووبدات بە رووبدات دەچینە گەملیک، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کردنەوەی دەرگای ئازادی. پۆلیسی ئەمنی کە بە بیانووی جیاواز و نایاسایی هەوڵی ڕاگرتنی ئێمە دەدەن؛ گرنگ نییە چەند بەربەستمان بۆ دابنێن، ئێمە هەم بەربەستەکان و هەم گۆشەگیری هەڵدەگرین. ئێمە ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان بەدەست دێنین. بۆ ئەوەی دەنگمان بەرزتر بێت، دەبێت تێکۆشانمان گەورەتر بکەین."

دوای ڕاگەیاندنەکە، جەماوەر بەدروشمی "بژی بەرخۆدانی ئیمرالی" دواتر هاو وڵاتیان بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیان بەرەو گەملیک بەڕێ کەوتن.