بەبۆنەی ڕۆژووی موحەڕەمەوە هەدەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە

کۆنگرەی دیموکراتیکیی گەلان (هەدەکە)، بەبۆنەی ڕۆژووی موحەڕەمەوە کە لەلایەن کۆمەڵگەی عەلەوی و شیعە (جەعفەری)ـیەوە دەستیپێکراوە و ١٢ ڕۆژ بەردەوامدەبێت، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

هەدەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا کە بەبۆنەی ڕۆژووی موحەڕەمەوە بڵاویکردەوە ئاماژەی بەوە کرد، کەربەلا سیمبوڵی بەرخۆدان و بەرەنگاربوونەوەی نێوان زۆردار و ستەم لێکراوانە.

هەدەکە، ئاماژەی بەوە کرد، کەربەلا تەنها ڕووداوێکی مێژوویی نییە، لەهەمان کاتدا سیمبوڵی هەموو کۆمەڵکوژییەکانە کە لە کۆچگری تا دێرسیم، لە مەرەشە تا سیواس و ڕۆبۆسکی تا گەزییە کە ئەنجام دراون.

هەدەکە باسی لەوەش کرد کە بونیاتنانی سیستەمێکی دیموکراتیک وابکات کە گەل و باوەڕییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ژینگەیەکی فرەکلتووردا بەیەکەوە بژین، کارێکی هاوبەشە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، 'ڕێی بەرەو کۆماری دیموکراتیک تەنیا بە بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دێموکرات بەدی دێت.'

ڕاگەیاندراوەکە بە هیوای قبووڵبوونی ڕۆژووی موحەڕەم کۆتایی هات.