بنه‌ماڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد
بنه‌ماڵه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و بنه‌ماڵه‌ی سێ زیندانی دیكه‌ی ئیمراڵی، به‌مه‌به‌ستی دیدار، جارێكی دیكه داواكاریان پێشكه‌ش كرد.
بنه‌ماڵه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و بنه‌ماڵه‌ی سێ زیندانی دیكه‌ی ئیمراڵی، به‌مه‌به‌ستی دیدار، جارێكی دیكه داواكاریان پێشكه‌ش كرد.
بنه‌ماڵه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و بنه‌ماڵه‌ی سێ زیندانی دیكه‌ی ئیمراڵی، کە ٣٠ مانگە ھیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە وەرنەگیراوە، به‌مه‌به‌ستی دیدار جارێكی سەردانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیان کرد.
محه‌مه‌د ئۆجالان، برای ڕێبه‌ری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزه‌ره‌كه‌ی، مه‌زڵوم دینچ به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكاری دیدار، سه‌ردانی داواكاری گشتی كۆماری بورسا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.
به‌هه‌مان شێوه‌ی عه‌لی كۆنار، برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار، پۆلاد یڵدرم، برای حامیلی یڵدرم و مه‌لیحه چه‌تین، خوشكی وه‌یسی ئاكتاش، كه ئه‌وانیش له ئیمراڵی زیندانی كراون، داواكارییان پێشكه‌ش به هه‌ر دوو دامه‌زراوه‌كه كرد و داوای دیداریان كرد.
له ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه نه‌توانراوە هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌ربگیرێت.
ژ.ن