بنه‌ماڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی جارێکی دیکە داواكارییان پێشكه‌ش كرد

بنه‌ماڵه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و بنه‌ماڵه‌ی سێ زیندانی دیكه‌ی ئیمراڵی، به‌مه‌به‌ستی دیدار، جارێكی دیكه‌ داواكاریان پێشكه‌ش كرد.

بنه‌ماڵه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و بنه‌ماڵه‌ی سێ زیندانی دیكه‌ی ئیمراڵی، کە ٢٩ مانگە ھیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە وەرنەگیراوە، به‌مه‌به‌ستی دیدار جارێكی سەردانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیان کرد.

محه‌مه‌د ئۆجالان، برای ڕێبه‌ری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزه‌ره‌كه‌ی، مه‌زڵوم دینچ به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكاری دیدار، سه‌ردانی داواكاری گشتی كۆماری بورسا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.

به‌هه‌مان شێوه‌ی عه‌لی كۆنار، برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار، پۆلاد یڵدرم، برای حامیلی یڵدرم و مه‌لیحه‌ چه‌تین، خوشكی وه‌یسی ئاكتاش، كه‌ ئه‌وانیش له‌ ئیمراڵی زیندانی كراون، داواكارییان پێشكه‌ش به‌ هه‌ر دوو دامه‌زراوه‌كه‌ كرد و داوای دیداریان كرد.

نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی ئیمراڵی، له‌ ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ نه‌یانتوانیووه‌ هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌ربگرن.

ژ.ن