بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد.
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد.
محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پاڕێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش کە ئەوانیش لە زیندانی ئیمراڵی زیندانی کراون، بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.
لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە هیچ زانیارییەک لە بارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەردەست نیە.