بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکرییان بەرزکردەوە
بنەماڵە و پارێزەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیدار داواکارییان بەرزکردەوە.
بنەماڵە و پارێزەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیدار داواکارییان بەرزکردەوە.
محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە نزیکەی دووساڵە هیچ هەواڵێکی نازانرێت و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ و برای زیندانیانی تر عومەر خەیری کۆنار، عەلی کۆنار، برای حامیلی یەڵدرم پۆڵات یەڵدرم و خوشکی وەیسی ئاکتاش مەلیحە چەتین بەمەبەستی دیدار سەردانی داواکری گشتی کۆماری بورسایان کرد.
بنەماڵەکان لە رێگەی داواکاری گشتی کۆماریی بورساوە داواکاریان بۆ بەڕێوەبەرایەتی دەزگای جێبەجێکردنی سزا لە زیندانی ئاسایشی بەرزی جۆری ئێفی ئیمڕاڵی بەرزکردەوە.
پارێزەران هەفتانە دوو جار بەمەبەستی بینینی رێبەری گەلی کورد داواکاری بەرزدەکەنەوە، بەڵام سەردان و داواکارییەکان بە شێوەی سیستماتیک بێ وەڵام دەهێڵدرێنەوە. لە هەندێک دۆخدا پاش چەند مانگ وەک پاساو بە پارێزەران دەوترێت کە سزای دیسپلین بە سەر رێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە.
هـ . ب