بنەماڵەی شەنیاشار چوونە سەردانی یەکێتیی ژووری بیناسازان و ئەندازیارانی تورکیا

ئامینە شەنیاشار سەردانی بارەگای گشتی یەکێتیی ژووری بیناسازان و ئەندازیارانی تورکیای کرد، پرسی: "بۆچی کوڕەکەم لە زیندانە؟".

ئامینە شەنیاشار و کوڕەکەی، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە ڕحا، فەرید شەنیاشار، ئێشکگریی دادپەروەریان گواستەوە بۆ ئەنقەرە. چالاکییەکەیان گەیشتە ڕۆژی ٢٦ هەم. بەبۆنەی پشووی وەزارەتی داد لە ڕۆژانی کۆتایی هەفتە، `بنەماڵەی شەنیاشار لە شەممە و یەکشەممان سەردانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان دەکەن.

ئامینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشار چوونە سەردانی بارەگای گشتی یەکێتیی ژووری بیناسازان و ئەندازیارانی تورکیا، چاویان کەوت بە سکرتێری گشتی یەکێتییەکە، دێرسیم گول.

فەرید شەنیاشار باسی تێکۆشانی دادپەروەری کرد و ئاماژەی کرد بەوەی پشتیوانیکردنیان شتێکی گرنگ و پیرۆزە.

هەروەها ئامینە شەنیاشار، گوتی: "با بکوژان بگیرێن، بۆچی ئازادانە دەسوڕێنەوە؟ کوڕە گیراوەکەم ئازاد بکەن. کوڕەکەم بێ تاوانە. خێزانەکەمیان کوشت، کوڕەکەم ئازاد بکەن. با بڕوانینە دیمەنە تۆمارکراوەکانی نەخۆشخانەکە و بزانین چۆن کوڕەکەم کوژراوە. دەبێت بکوژان دەستگیر بکەن، بۆچی کوڕەکەم لە زیندانە؟".

سکرتێری گشتی یەکێتیی ژووری بیناسازان و ئەندازیارانی تورکیا، دێرسیم گول، ڕایگەیاند، پشتیوانی چالاکی و تێکۆشانی بنەماڵەکە دەکەن و هەردەم لەگەڵ بنەماڵەی شەنیاشار دەبن.