بنەماڵەی شەنیاشار ئێشکگرتنەکەیان لەبەردەم دادگای ڕحا کۆتایی پێ هێنا

لە ٨٤٦ هەمین ڕۆژدا، بنەماڵەی شەنیاشار کۆتاییان بە ئێشکگرتنەکەیان هێنا لەبەردەم دادگا ڕحا.

خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ڕحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژرابوون. بەوهۆیەوە ئامینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کردبوو. لە ٨٤٦ هەمین ڕۆژدا، بنەماڵەی شەنیاشار کۆتاییان بە ئێشکگرتنەکەیان هێنا، ئامینە و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ماڵەکەی خۆیان لە پیرسوس دوایین ئێشکگرتنی دادپەروەریان لەبەردەم دادگای ڕحا بەڕێوەبرد.

بنەماڵەکە ڕایانگەیاند، لە ١٨ی تەمموز سێیەمین دانیشتنی دۆسیەکە لە دادگای تاوانە قورسەکانی مەڵاتیا بەڕێوەدەچێت. ئەگەر دادپەروەری بەدی بێت، کۆتایی بە ئێشکگرتنەکەیان دەهێنن، ئەگەر دادپەروەری نەیەتەدی، لە ئەنقەرە درێژەی پێ دەدەن. بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەس، ڕاگەیاندراوەکە خوێندرایەوە، لەگەڵ بەرزکردنەوەی لافیتەی "دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شەنیاشار".

پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، فەرید شەنیاشار گوتی: "٨٤٦ ڕۆژە ئێشکگری بەڕێوەدەبەین، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین هاوکارمان بوون. بەگوێرەی ئەنجامی دادگایی ١٨ ی تەمموز، دایکم دەیەوێت بچێتەوە ماڵەوە یان دەچنە ئەنقەرە. هەمووان قایلن بەوەی نایاساییەک هەیە، بەڵام دادپەروەری بەدی نەهات. تۆماری کۆمەڵکوژییەکە بڵاوبوویەوە، تاوانبار پەرلەمنتار بوو، سەرەڕای تەواوبوونی ئەندامێتی پەرلەمانەکەی، بەڵام ئیفادەی لێ وەرنەگیراوە. ئەمە کێماسییەکی یاساییە. ڕۆژی ١٨ تەمموز لە مەڵاتیا دەبین، دایکم دەیەوێت بچێتەوە ماڵەوە نەوەک بچێتە ئەنقەرە، دەمانەوێت برا بەندکراوەکەمان ئازادبکرێت کە ٥ ساڵە لە گۆشەی تاکەکەسی زیندانی کراوە".

پاش ڕاگەیاندراوەکە، بنەماڵەی شەنیاشار لە ٨٤٦ هەمین ڕۆژدا، کۆتاییان بە ئێشکگرتنی دادپەروەری هێنا.