ڕێبەر ئاپۆ بۆ نوێنەرانی دەم پارتی: باسی ئاشتی بۆ گەل بکەن
ڕاگەیاندرا، ڕێبەر ئاپۆ داوای لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی کردووە، زمانێک بەکاربهێنن لەگەڵ هەستیاری پرۆسەکەدا بگونجێت و دەربارەی ئاشتی بدوێن.
ڕاگەیاندرا، ڕێبەر ئاپۆ داوای لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی کردووە، زمانێک بەکاربهێنن لەگەڵ هەستیاری پرۆسەکەدا بگونجێت و دەربارەی ئاشتی بدوێن.
لەگەڵ پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات، پەرلەمانتارانی دەم پارتی چەند کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان ئەنجامدا، دەرکەوت پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پەرلەمانتارەکان ڕاگەیاندراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی خەبەر تورک، لە کۆبوونەوەکاندا پەیامێکی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پەرلەمانتاران ڕاگەیاندراوە.
ڕێبەر ئاپۆ بە پەرلەمانتارەکانی گوتووە: "دەربارەی ئاشتی بدوێن. خاوەنداری لە ئاشتی بکەن و باسی ئاشتی بکەن".
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم پەیامەش دراوە بە هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی دەم پارتی، "پێش ٤٠ ساڵ ناوی کوردان لەگۆڕێ نەبوو، ئەمڕۆ شارەوانییەکان هەن. باسی پرۆسەکە بکەن، باسی ئاشتی بۆ گەل بکەن".