بەرخۆدانی بنەماڵەی شەنیاشار گەیشتە ٨٤٣ ڕۆژ

ئێشکگرتنی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار گەیشتە ٨٤٣ ڕۆژ، دووپاتی دەکەنەوە، تا بەدیهاتنی دادپەروەری تێکۆشان دەکەن.

خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ڕحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژرابوون. بەوهۆیەوە ئامینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کردبوو.ئەمڕۆ ئێشکگرتنی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار گەیشتە ٨٤٣ ڕۆژ. بەهۆی نەخۆشییەوە، دایە شەنیاشار لە ماڵەکەی لە پیرسوس درێژە بە چالاکییەکەی دەدات.

بنەماڵەکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن: "ئیسلام تەنها لەچک و سوژدەبرن نییە، بەڵکو فەرمان بە داد و دادپەروەری دەکات. کەسی بێدەنگ بەرامبەر ستەم، شەیتانێکی بێزمانە. تا بەدیهاتنی دادپەروەری، تێکۆشانمان لەپێناو ماف بەردەوام دەبێت".