بزووتنەوەی ٧٨ پاڵپشتی خۆی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاند
بزووتنەوەی ٧٨ ڕایگەیاند؛ ئەوان پشتیوانی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" دەکەن و دەڵێت: "لەم پڕۆسەیەدا ئەرکەکانمان جێبەجێ دەکەین."
بزووتنەوەی ٧٨ ڕایگەیاند؛ ئەوان پشتیوانی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" دەکەن و دەڵێت: "لەم پڕۆسەیەدا ئەرکەکانمان جێبەجێ دەکەین."
بزووتنەوەی ٧٨ لە بەیاننامەیەکی نووسراودا پالپشتی خۆی بۆ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند و وتی: "لە دامەزراندنی کۆمارەوە تا ساڵانی ١٩٧٠، هیچ کێشەیەک سەبارەت بە کورد چارەسەر نەکرا. ئەو کێشانەی کە لە دامەزراندنی کۆماردا هەبوون، هەروەک خۆی ماونەتەوە. ئێمە هەم شایەتی پرسەکەین و هەم لایەنێکی ئەو پرسانەین کە لە حەفتاکاندا هەتا ئێستا بەردەوامن."
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: "بۆ 'ئاشتی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک؛' لە کاتی بەدواداچوونی یاسایی و سیاسیدا دەبێت ڕووبەڕووی ئەزموون و واقیعەکانی کۆمار ببنەوە و ویژدانی کۆمەڵگا لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکاندا ئاسوودە بکرێت. لە هەموو لایەنەکانەوە ڕێبازێکی بەرپرسیارانە پرۆسەکە خێراتر دەکات. پشتیوانی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ 'ئاشتی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە لەم پرۆسەیەدا چی بکەوێتە سەر شانی ئێمە جێبەجێ دەکەین."