چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری خزمی زیندانیان بە داخوازی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" لە چەند شارێک بەردەوامە.

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارەکانی وان و مێرسین و مێردین و ئامەد و ئێلح و ئەزمیر بەردەوام بوو.

لە چالاکییەکانی ئەمڕۆشدا، سەردانی لایەن و پارت و کەسێتییەکان بەردەوام بوو، لە چالاکییەکاندا کۆمەڵکوژی هەڵەبجە شەرمەزارکرا، درووشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" بەرزکرایەوە. چالاکوانان و سەردانیکەران داوای هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

لە چالاکیەکەی وان، یەک لە سەردانکەران، ئاسڵیهان تیمور گوتی: "داوا دەکەین گۆشەگیری سەر هەموو زیندانیانی سیاسی و بەتایبەت بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی بێت. تا ئەم گۆشەگیریە کۆتایی نەیەت، ئێشکگری بەردەوامە. ئێمەی دایکان دەخوازین لەسەر مێزێک دانیشن و دانوستان بکەن. سبەی بە جلوبەرگی نەتەوەییمانەوە لە گۆڕەپانی نەورۆز دەنگمان هەڵدەبڕین".

لە چالاکییەکەی مێردین پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە گوڵسەر یەڵدرم ڕایگەیاند زوڵم لە گەلی کورد و مافەکانی گەلی کورد و ژیانی گەلی کورد هەیە، بۆیە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و فشارەکان لە زیندان و دانانی قەیومەکان بەردەوامە، ئەمەش ئەنجامی زیهنیەتی قڕکەر و نکۆڵیکار و پاکتاوکەرە، گوتی: "ئێشکگری دایکان بەشێکی گرنگە لە تێکۆشانی مەزن بۆ ئازادی ڕێبەرێتی و چارەسەری پرسی کورد. لە سەدەی ٢١ کورد ئازادی بەدەست دەهێنێت. ئازادی ڕێبەرەکەی بەدەست دەهێنێت، بە چارەسەری دیموکراتیک ژیانێکی نوێ دادەمەزرێنێت".