چالاکی دانیشتن لە ستراسبوورگ لە هەفتەی سێهەمدایە

چالاکی دانیشتن کە لە دژی داگیرکاری و قڕکردن لە شاری ستراسبوورگ دەستیپێکردووە، لەهەفتەی سێهەمدایە.

چالاکی دانیشتنی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا و کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ئەورووپا  لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' لە دژی داگیرکاری و قڕکردن هەر شوینێک زاپ، مەتینا و ئاڤاشینە؛ کات کاتی ئازادیە' ڕۆژی ١٢ی گولان لە شاری ستراسبوورگی فەرانسا دەستیپێکردبوو، ئەمرۆ چالاکی هەفتەی دووهەم کۆتایی هات.

چالاکییەکە کە لەهەمان مەیدانی چالاکی ئێشکگری ئازادی لەبەردەم بینای ئەورووپا بە هاوکاری ٧٨ڕێکخراوەی کوردستانی و تورکی دەوام دەکات،هەوڵدان بۆ داگیرکاری دەوڵەتی تورک و قڕکردنی کوردان ئیدانە کرا.

چالاکییەکە چوار هەفتە بەردەوام دەبێت، لەهەفتەی سێهەمدایە. نوێنەرانی رێکخراوەکانی فەدا و چێک ، فیدراسیۆنی ئێزدییەکانی ئەورووپا، ماردەف، تەڤ-چاند، مەجلسی پیوەندیدار بە فەجەکەی ستراسبوورگ ، فریبوورگ، هێلبوورن ، پرۆخیم، نورێنبوورگ دەوریان گرت.

کوردان و دۆستەکانیان بەشداری چالاکییەکە بوون، بێدەنگی ڕێکخراوەکانی ئەورووپا و لە سەرووی هەمووانەوە سی پی تی لە هەمبەر گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە کرا، داوا لەگەل کرا کە لەدژی فاشیزم تێکۆشان بکەن.

لە ناو ڕۆژدا پانیکێک لەسەر کۆمەڵکووژی مەرعەش بەرێوە چوو.  نووسەر عەزیز توونج و هۆزان ئێمەکچی لە پانێلەکەدا قسەیانکرد،  تیشکیان خستە سەر کۆمەڵکووژی سیستماتیکی دەوڵەتی تورک.

هونەرمەند مارفەد هۆزان ئێمکچی  و سەرحەد مەد چەند بڕگەیەکی هونەرییان پێشکەش کرد و سڵاویان نارد بۆ بەرخۆدانی گەریلا.

ک-ش