چالاکی خێمە هەڵدان لە درێسدێن کۆتاییهات
چالاکی خێمەهەڵدان کە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە درێسدێن سازکرابوو، دوای سێ رۆژ کۆتاییهات.
چالاکی خێمەهەڵدان کە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە درێسدێن سازکرابوو، دوای سێ رۆژ کۆتاییهات.
چالاکی خێمەهەڵدان کە سێ رۆژ پێش ئێستا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئەلبێرتپلاتزی شاری درێسدێنی ئەڵمانیا دەستی پێکردبوو، ئەمڕۆ کۆتاییهات.
لەچالاکییەکەدا بۆ ئەوەی سەرنج بۆ سەر بێدەنگی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبڵیو) لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە رابکێشرێت، پلاکارد هەڵواسران. چالاکییەکە لە کاتژمێر ١٦:٠٠ تا ١٨:٠٠ بەردەوام بوو.
لە چالاکییەکەدا راگەیەندراو خوێندرایەوە و زانیاری بڵاوکرایەوە. چالاکی بە بانگەوازی بەشداربوون لە رێپێوانێک کە ١٢ی تشرینی دووەم لە دۆسێلدۆرف ساز دەکرێت و بە وتنەوەی دروشم کۆتاییهات.
هـ . ب