بە دیمەن

چالاکی ناڕەزایەتی لە تۆرینۆ: دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر حەقیقەت

لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا کوردستانیان و دۆستەکانیان شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگینیان شەرمەزار کرد.

لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، شەرمەزار کرا.

کوردستانیان و (Defend Kurdistan) لەبەردەم (Raî TV) چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا بێدەنگی (Raî TV) و دەوڵەتی تورک کە ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج و شەهیدیان دەکات، شەرمەزار کران.

ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و دووپاتکرایەوە کە دەوڵەتی تورک لە کەسێتی ڕۆژنامەنووسانی کورددا، حەقیقەت دەکاتە ئامانج و دژی هێرشە داگیرکارییەکان ناڕەزایەتی نیشاندرا.

پانکارتی "جیهان و نازم لەسەر ڕێگەی حەقیقەت شەهیدبوون" هەڵگیرا و لەسەر دیوارەکانی (Raî TV) نووسرا یەپەگە/یەپەژە.

بێ وەستان درووشمی "بژی کوردستان" و "بژی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە و چەندین بڵاوکراوە دابەشکران.