چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ٣٢هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکاری و گوشارەکانی سەر زیندانیان بە بەشداریی دەستەى ٧هەمینی مانگرتوانەوە لە رۆژی ٣٢هەمیندایە.

بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە گۆشار و پێشێلکارییەکان لە زیندانەکاندا، زیندانیانی سیاسی لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەستیان بە چالاکیی مانگرتنی بێسنوور کردووە. چالاکییەکەیان بە بەشداریی دەستەى حەوتەمی مانگرتوانەوە لە ٣٢هەمین رۆژدایە.

بۆ پشتیوانیکردن و سەرنجڕاکێشانە سەر چالاکیی مانگرتنی زیندانیان، لە گەڕەکی عەلی پاشا و ئەسکەندەر پاشای ناوچەى سووری ئامەد لەسەر دیوارەکاندا دروشمی "بژی بەرخودانی زیندانەکان" نووسرا.

ژ.ت