چالاکییەکانی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن": کۆتایی بە نادادی بهێنن

لە چالاکییەکانی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن" لەبەردەم بیناکانی ئاکەپە، بانگەوازکرا: "کۆتایی بە نادادی بهێنن".

چالاکییەکانی کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن

چالاکییەکانی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن" بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ١١ هەفتەیە بەردەوامە، چالاکییەکان لە چەند شارێک لەبەردەم بینای ئاکەپە بەردەوامە و بانگەوازکرا: "کۆتایی بە نادادی بهێنن".

ئەدەنە

پۆلیس ڕێگەی نەدا جەماوەر بچنە بەردەم بینای ئاکەپە لە ئەدەنە و ڕاگەیاندراو بخوێننەوە. بۆیە پارت و ڕێکخراوەکان و دایکانی ئاشتی و جەماوەر لەسەر شۆستەی بەردەم بینای ئاکەپە چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.  

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە، سەیفەدین ئایدەمیر ڕایگەیاند بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری ئیمراڵی کۆبوونەتەوە، ئاماژەی بەوە کرد گۆشەگیری ئیمراڵی تاوان و نادادییە، داوای کرد کۆتایی بەم نادادییە بهێنرێت. ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "فشار ئێمە ناوەستێنێت" و "زیندانیانی سیاسی شکۆی ئێمەن" کۆتایی هات.

مێرسین

چالاکییەکەی مێرسین ١١ هەفتەیە بەردەوامە. پشتگیرییەکی بەرچاو لە چالاکییەکە کرا. لە چالاکییەکەدا پانکارتی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنە" هەڵگیرا، بەشداربووان یەلەکیان پۆشی بە کوردی و تورکی لەسەری نووسرابوو "گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتییە". پۆلیس نەهێشت جەماوەر بچنە بەردەم بینای ئاکەپە، جەماوەر بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان"  و "ژن، ژیان، ئازادی" چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا. دایکی ئاشتی مەریەم ئەربەی ڕایگەیاند دایکان شەڕ ناخوازن، گوتی: "نامانەوێت کەس بمرێت. با گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر کۆتایی بێت".