چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بەردەوامە

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری خزمی زیندانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەری بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری خزمی زیندانی و حکومدراوان و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ٤٣ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "یاسای دادپەروەر" بەرزکرایەوە و گۆرانی کوردی گوترایەوە.

یەک لە دایکی زیندانیان لە چالاکییەکەدا ڕایگەیاند هەمووان چاویان لە نەورۆزی ئامەدە و بەهیواین نەورۆز ببێتە مایەی ئاشتی. گوتی: "تا ستەم بەردەوام بێت، تێکۆشانمان بەردەوامە. سەر لەبەردەم ستەم نەوی ناکەین. تا ئازادی ئۆجالان تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. کلیلی ئاشتی بەدەستی ئۆجالانە. سەدان گەنج بۆ ئاشتی و ئازادی گیانی خۆیان بەخشی. نەورۆز لە هەمووان پیرۆز دەکەم".

ئامەد

ئێشکگری دادپەروەری بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر) لە بینای پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان لە ئامەد ١٠٦ ڕۆژە بەردەوامە. چالاکوانان یەلەکی "گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتییە"یان پۆشی.

خزمی زیندانیان ڕایانگەیاند دەیانەوێت مافەکانی گەلی کورد دانی پێدا بنرێت و دووپاتیان کردەوە تا کۆتایی تێدەکۆشن.

یەک لە خزمی زیندانیان گوتی: "پێش هەموو شت دەبێت گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان هەڵبگیرێت. گۆشەگیری هەموو زیندانەکان هەڵبگیرێت. گەر گۆشەگیری هەڵبگیرێت. ئاشتی پێک دێت. با ئەم ستەمە لە تورکیا و جیهان کۆتایی بێت".

مێردین

ئێشکگری دادپەروەری لە بینای دەبەپەی مێردین ٧٢ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا دایکانی ئاشتی دووپاتیان کردەوە درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕۆڵەکانیان.