لە ٢٣ی نیسانەوە لە ئاسمان و زەوییەوە تورکیا هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین. دەخوازێت پێشڕەویی بکات و ئەو هەرێمانە داگیربکات. لە هەمبەر ئەوە هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە داستانی قارەمانی و بەرخۆدان دەنووسنەوە. بە هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورک پێویستی یەکێتی نەتەوەیی زۆرتر خۆی نیشان دەدات.
سیاسەتمەداری کورد دکتۆر مەحموود عوسمان ، دەربارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ، هەڵوێستی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتی نەتوەیی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد.
'زیاتر لە ٣٥سالە هیچ ئەنجامێکی دەست نەخستووە'
عوسمان ئەوەی هێنایە سەر زمان کە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شتێکی نوێ نییەو وتی، " حکومەتی ئەردۆغان و تورکیا بەردەوام لەدژی دەسکەوتەکانی کوردانن و هیچکات گرینگی بە مافی کوردان نادەن. ئەو دەسەڵاتداریە بێجگە کە تورک بوون هیچ گرینگییەک بە مافی نەتەوەکانی تر نادات. تورک بوون بەسەر گەلدا دەسەپێنێت. کێشەی سەرەکی ئەنکەرەیە و زیاتر لە ٣٥سالە لەدژی کورد شەڕ دەکات، بەڵام تا ئیستا هیچ ئەنجامێکی دەست نەخستووە.بەردەوام هێرشی سەر باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و هیچ ئەنجامێکیش دەست ناخات."
' بابەت داگیرکەری کوردستانە'
عوسمان دەستنیانیکرد کە تورکیا لەدژی کوردان سیاسەتی رەگەزپەرەستانە پەیرەو دەکات و وتی: " لێرەدا تاوانباری سەرەکی ئەنکەرەیە. سیاسەتی تورکیا سیاسەتێکی نەژادپەرەستانەیە. دەوڵەت لەدژی کوردان تیرۆر دەکات. هێرشی داگیرکەری ئیستا گەلێک زیاتر و بەرفراوانتر. بابەت پەکەکە نییە، بابەت کوردان و داگیرکاری خاکی کوردستانە. لەهەموو لایەکەوە هێرش دەکاتە سەر کوردستان. بەڕێوەبەری ئەنکەرە سیاسەتێکی لەم چەشنە لەدژی کوردان پەیڕەو دەکات. ئەمە سیاسەتێکی هەڵە و خراپە لەدژی کوردان."
'دەبێت حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵویستی خۆیان نیشان بدەن'
عوسمان تیشکی خستە سەر بێدەنگی حکومەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان و وتی: " پێشتریش وتبووم ، دەبێت عێراق لەدژی هێرش و داگیرکاری تورکیا لەسەر خاکی عێراق کە سەروەریەکەی پێشێل دەکات و دەبێت لە قادی نێونەتەوەیی سکاڵا بکات. دەبێت داوای ئەوەبکات کە هەموو بنکە وبارەگای سەربازی سوپای تورک چۆڵ بکرێت و لەهەرێم دەرکەوێت. کاتێک سەیری ئەمە دەکەین، ئاشکرایە کە حکومەتی عێراق لە هەندێک بابەتدا لەگەل تورکیایە. دەبێت ئەو پەیمانەی کە لە سەردەمی سەدام حسێن ماوە، بۆ ئەوە بێدەنگ بن. دیسانەوە لەگەل عێراق حکومەتی هەرێمیش بێدەنگە. بۆئەوەیە کە تورکیا بە کەیفی خۆی و بە پشتگیری ئەمریکا بەدەیان جار سنوور دەرباز دەکات و هێرش دەکات. ئەرووپا و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بێدەنگن. ئەمریکا و رووسیا لەگەل تورکیان، بۆئەوەیە کە تورکیا بە جەسارەتەوە لە باکوور، رۆژئاوا و باشوور هێرش دەکات.
دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دژی ئەو هێرشانە بێدەنگ نەمێنێت. دیسانەوە دەبێت عێراق لە لایەن نێونەتەوەیی سکاڵا لەدژی تورکیا سکاڵا تۆمار بکات. بەداخەوە بێدەنگن،ئەم بیدەنگیە هەڵەیە. دەبێت هەڵویستی خۆیان نیشان بدەن. داوا لە تورکیا بکات کە کۆتایی بە هێرشەکان بهێنێت، هێزەکانی بکشێنێتەوە.
دیسانەوە دەبێت حکومەتی هەرێم لەگەل پەکەکەدا لە دیاۆلۆگدا بێت، لەناو خۆدا پێک بێن، چی بکەن و چۆن بجوڵنەوە. دەبێت لەناو کورداندا دیالۆگ دەست پێبکات، دیالۆگ مەرجە. بە شێوەیەک بتوانن پێک بێت، رێکەوتن بکەن. رێگە نەدەن کە تورکیا ئەو سیاسەتەی لە هەرێمەکە بەردەوام بکات. دەبێت پەکەکە و پەدەکە کیشەکانیان لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەن.
' شەڕی براکووژی هێڵی سوورە'
عوسمان ئەوەی خستەروو کە تورکیا دەخوازێت لەسەر خاکی کوردستان ، کورد شەڕی یەک بکات و وتی: " کورد لە شەڕی براکووژیی دەرسێکی مێژووییان گرتووە. شەڕی ناوخۆیی هێڵی سوورە. دەوڵەتی تورک دەخوازێت لەناو کورداندا شەڕی ناوخۆیی درووست بکات. بەڵام ئەمە مسۆگەر نابێت. ئیتر کورد شەڕی کورد ناکات. ئەوە هێلی سوورە بۆ کوردان."
' یەکێتی نەتەوەیی'
سیاسەتمەداری کورد دکتۆر مەحموود عوسمان ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە یەکێتی لەدژی هێرشی دەولەتی تورک بوەستنەوە و وتی: " یەکێتی نەتەوەیی لەهەر شتێک گرینگتر و پێویست ترە. دەبێت هەموو رێکخستن و پارتی کوردی لە ناو دیالۆگدابن و هاوکاری یەکتری بن. ئەمە پێویستییەکی هەنووکەییە. دوژمنانی ئێمە یەکن، عێراق، ئێران، سووریا و تورکیا . بۆ ئەمەش دەبێت ئێمەش لەناو خۆماندا یەکبگرین. دەبێت کورد هاوکاری یەک بن و رێگە نەدەن کە پلانەکانی تورکیا سەر بگرێت."
ک-ش