'دادگا لە رێگەی دەستبەسەرکردنی درێژخایەنەوە تۆڵە لە سیاسەتمەدارانی کورد دەکاتەوە'

سەرحەد ئەرەن، پەلەمانتاری پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، بەهۆی دەسەڵاتی دادوەری، کە بووەتە ئامێرێکی دەست دەسەڵات، سیاسەتمەدارانی کورد و ئۆپۆزسیۆن ساڵانێک زیندانی دەکرێن، وتیشی: پێویستە ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی دژی ئەو سیاسەتانە خۆی بەڕێکخستن بکات.

دۆسیەی کۆبانێ، کە تێیدا زۆرێک لە سیاسەتمەدارانی کورد دادگایی دەکرێن، بەردەوامە، دەستبەسەربوونی سیاسەتمەدارانیش بۆ ماوەیەکی زۆر، نیشانەی بە سیاسیکردنی ئەم دۆسیەیە.

پارێزەر سەرحەد ئەرەن، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فورات (ANF) هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی دەستبەسەربوونی سیاسەتمەداران بۆ ماوەیەکی زۆر کرد و ڕایگەیاند، "ئەم سیاسەتی دوژمنکارانە لەو ڕۆژەوەی کۆماری تورکیا هەیە، بەردەوامە" وتیشی: "نەتەنیا دادگاییکردنی زیندانییان، بەڵکو لە دۆسیەی ئەو سیاسەتمەدارە کوردانەشی کە کوژراون، تێیدایە نزیکەی سی ساڵ تێپەڕیوە؛ پێویستە خەڵک لە دژی ئەوان ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی ڕێکبخات.

'قسە کردن و ئەنجامدانی چالاکی تاوان نین، بە تاوان دانراون'

سەرحەد ئەرەن ئاماژە بۆ ئەوەشکرد، ئەم سیاسەته لەو کاتەوەی کۆمار دامەزراوە تا ئێستاش بەڕدەوامن و وتی: "لە دامەزراندنی کۆمارەوە، لە دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی نوێدا ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری زۆرتر بووە. کاتێک سەیری مێژووی دەسەڵاتی دادوەری لە تورکیا دەکەین، دەبینن کە بە بەردەوامی ڕۆڵی پارێزگاری لە پەیمانی تورکیای گێڕاوە، وەک پێوەر و ئامرازێک بۆ داڕشتنی و دیزاینکردنی دەوڵەت، کۆمەڵگا و ئۆپۆزسیۆن بەکارهێنراوە. هەرگیز دەسەڵاتی دادوەری خەمی نەبووە، کە سەربەخۆ و بێلایەن بێت، مافی مرۆڤ بەبنەما بگرێت و ئاسایش و ئازادی بپارێزێت. دەوڵەت و دەسەڵاتیش خەمی ئەوەیان نەبووە دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ بێت. دەوڵەت خۆی ویستوویەتی ئەوە ڕووبدات.

دەتوان بڵێین دەسەڵاتی دادوەری بەپێی گۆڕینی سیاسەتی دەوڵەت پێگەی خۆی دیاری دەکات. ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥ کە بە "قۆناغی چارەسەری" ناودێر کرا، ئەو لێدوانانەی سیاسەتمەدارانی کورد دایان، ئەو خۆپیشاندان و ڕێپێوانانەی کە لە چوارچێوەی ھەمیشەییدا  ئەنجامیاندا، چالاکییەکان تاوان نین، تەنانەت ئەو کات لێپرسینەوەیان لەسەر نەکرا، بەڵام دوای ٦ بۆ ٧ ساڵ کە پرۆسەکە کۆتایی پێھێنرا، لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا و هەزاران سیاسەتمەداری کورد سزا دران".

سیاسەتمەدارانی کورد ساڵانێکە بە نادادپەروەرانە لە زیندان ڕادەگیرێن

ئەرەن ئاماژەی بەوەشکرد کە سیاسەتمەدارانی کورد ساڵانی ٩٠ەکان لەلایەن حزبوڵاوە دەکرانە ئامانج، لەئێستاشدا لەلایەن دادگاوە بۆ جەندین ساڵ و بە بێ هۆکار لە زیندان رادەگیرێن و بەم جۆرە دوا: "دەوڵەت لە رێگەی دادگاوە سنووری بۆ سیاسەتمەدارانی کورد داناوە کە بیر لە چ بکەنەوە و جی بڵێن. ئەو سنورە تەنیا بۆ سیاسەتمەدارانی کورد نییە بەڵکوو لە هەمان کاتدا بۆ رۆشنبیر، نوسەر، هونەرمەند، رۆژنامەوان، میدیاکاران و چالاکوانانی مەدەنیش دانراوە.

ساڵانی ١٩٩٠ چەتەکانی ناودەوڵەت، حزبوڵا سیاسەتمەدارانی کوردسیان دەکوشت. دوای ساڵانی ٢٠٠٠ لە رێگەی زۆداری دادگاوە زیندانی کران، دەستبەسەرکران، بە شێوەی نایاسایی سزادران، لە زیندانەکاندا لە هەلومەرجی نامرۆڤانەدا لەبەردەم مردن جێهێڵران.

دەسەڵاتی دادوەری کەوتووەتە ژێر کۆت و چەپۆکی دەسەڵاتەوە، لە ژێر رکێفی ئەودایە، بە رێنمایی و بە گوێرەی سیاسەتی رۆژ دادگایی دەکات، بەو جۆرەی کە بکەوێتە خزمەتی دەسەڵاتدارییەوە دادگایی دەکات تا دەسەڵات بیەوێت دادگاییکردنەکە درێژ دەکاتەوە. ئەو دۆسیانەی لە دژی سیاسەتمەدارانی کورد دەکرێنەوە، بە گوێرەی یاسای ناوخۆیی تورکیا، پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئامادە ناکرێن، بەڵکوو بە جۆرێک ئامادە دەکرێن کە خزمەت بە سیاسەتەکانی دەسەڵات بکەن دادەڕێژرێن".

'تۆڵەی شکستی داعش لە کوردان دەکاتەوە'

پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز سەرحەد ئەرەن ئاماژەی بە گرتن و دادگاییکردنی ماوەدرێژ کرد و وتی، "بنەما یاساییەکان دەخەن لایەک و سیاسەتمەدارانی کورد بۆ ماوەیەکی زۆر بە دەستبەسەرکراوی دەهێڵنەوە. بە دادگاییکردنی سیاسەتمەدارانی کورد بۆ ماوەی زۆر، بەتایبەتی بۆ کوردەکان دەیانەوێت پەیامی هەڕەشە ئامێز ئارستەی سەرجەم بەرهەڵستکاران بکەن. بەکرداری دادگایی لە ژێر ناوی دۆسیەی کەجەکەدا بۆ چەندین ساڵ سیاسەتمەدارانی کوردیان دەستبەسەر کرد بۆ ئەوەی دووریان بخەنەوە، سیاسەتی کرد قەدەغە بکەن و داواکاری کوردان بۆ کۆی سیستم و مانەوەی دەوڵەت وەک مەترسی نیشان بدەن.

ماوەیەکی زۆریشە دادگایی کردن لە دۆسیەی کۆبانێ بەردەوامە، سیاسەتی دەوڵەت و دادگا بەرامبەر بە کورد لە هەموو روویەکەوە خۆی نیشانداوە. لەبەر ئەوەی دیاسەتمەداران داوای کردبوو کە بە شێوەیەکی دیموکراتیک لە دژی داعش تێبکۆشن، ماوەیەکە زۆرە دەستبەسەرن بۆ ئەوەی تۆڵە لەوان بکرێتەوە. لەبەر ئەوەی ساڵی ٢٠١٦ وایان کرد کە عەقڵیەتی دەسەڵاتداری تێکبچێت هەڤاڵانی سیاسەتمەرادی ئێمەیان بۆ ماوەیەکی زۆر بە دەستبەسەرکاوی سزادا.

لە رێگەی دۆزیەی کۆبانێ و هاوشێوەکانی هەڤاڵانمان بۆ ماوەیەکی زۆر بە دەستبەسەرکراوی هێڵراونەتەوە، دادگاییەکە بە بێ بنەمای یاسایی بەڕێوەدەچن، یاسای دوژمنداری بەکاردەهێنرێت. ئەو پەیامەی کە لەو رێگەوە دەیانەوێت بیدەنە کوردان و رای گشتیی تورکیا ئاشکرایە. "ئەگەر ئێوە بەرامبەر بە دەسەڵات و کردەوەکانی بوەستنەوە، ئەو یاسایەی کە من لە دژتان بەکاریدەهێنم یاسای سزادانی دوژمنە، وشیار بن، دەنگتان لێوەنەیات".

دۆسیەی ئەو سیاسەتمەدارانەشی کە کوژراون درێژ دەکرێنەوە

سەرحەد ئەرەن ئەوەشی خستەڕەوو کە دۆسیەی ئەو سیاسەتمەدارە کوردانەی کە کوژراون بە ئەنقەست بۆ ماوەی چەندین ساڵ درێژ دەکرێنەوە و بەم جۆرە لەو بارەوە دوا: "دۆسیەی ئەو کوردانەی لە ساڵانی ١٩٩٠ بە ئەشکەنجە کوژراون و سیاسەتمەدارانی ستەملێکراو؛ لە رێگەی درێژکردنەوەی پرۆسەی دادگایی کردنەوە دەیانەوێت پەیامێک بدەن. سیاسەتمەدارانی کورد لەلایەن کێوە کوژراون بۆ ئەوان گرنگ نییە و لە رێگەی دادگاییکردنی درێژخایەنەوە لە هەوڵی رزگارکردن و قوتارکردنی تاوانباراندان. لە دۆسیەکانی وەدات ئایدن تا ئەو سیاسەتمەدارانەی دیکە کە تیرۆر کراون، بکوژان بە هیج جۆرێک دەستگیرناکرێن و کوستن و ئەشکەنجەدانی سیاسەتمەدارانی کورد لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریەوە رەوایەتی پێدەدرێت. لەو دۆسیانەی کە پەیوەستن بە سیاسەتمەدارانی تیرۆرکراوی کورد، جگە لە پرۆسەی دادگایی درێژخایەن، کە سی ساڵیان خایاندووە، هیچ شتێکی دیکە بوونی نییە".

ژ.ن/ هـ . ب