دادگای تورک سزای زیاتر لە ساڵ و نیوێک زیندانی بەسەر رۆژنامەنووسێکدا سەپاند

دادگای سزا قوڕسەکانی ئامەد سزای ساڵێک و ٦ مانگ و ٢٢ رۆژ زیندانی بەسەر رۆژنامەنووس وەڵات ئوزتەکیندا سەپاند.

سێیەمی دانیشتنی دادگاییکردنی رۆژنامەنووس وڵات ئوزتەکین کارمەندی پێشووی رۆژنامەی ئازادی وڵات لە نۆیەمین دادگای سزا قوڕسەکانی شاری ئامەد بەڕێوەچوو.

دادگای ئامەد بە تۆمەتی ئەوەی ئوزتەکین لە ساڵەکانی ٢٠١٥-٢٠١٦دا لەسەر پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زانیاری بڵاو کردووەتەوە و "پرۆپاگەندەی بۆ رێکخستن کردووە" سزای زیندانی بەسەردا سەپاند.

دادگا سزای ساڵێک و ٦ مانگ و ٢٢ رۆژ زیندانی بەسەر ئەو رۆژنامەنووسەدا سەپاند.

ز.ش