دادگایی دۆسیەی چاپەمەنی کەجەکە دواخرا

دانیشتنی دادگایی دۆسیەی چاپەمەنی "کەجەکە " کە بە گشتی ٤٦ ڕۆژنامەنووس و خەباتکاری میدیایی تێیدا دادگایی دەکرێن، بۆ ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ دواخرا.

٣٢هەمین دانیشتنی دۆسیەی "کەجەکە، کە بە گشتی ٤٦ ڕۆژنامەنووس و خەباتکاری مێدیایی بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن"، "بەڕێوەبەری کاروباری ڕێکخستنی" و "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخستن" تێدا دادگایی دەکرێن، لە سێهەمنی دادگای سزا قورسەکانی دادگای ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو. تۆمەتبار کراوان بەشداری دانیشتنەکەیان نەکرد، بەڵام پارێزەرەکانیان ئامادەبوون.

یوکسەل گەنچ، پارێزەری ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند، ٢٥ـەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەستەنبوڵ دۆسیەیەکی نوێی لەدژی موکیلەکەی کردۆتەوە و بەهۆی ئەوەی ناوەڕۆکی دۆسیەکە هاوشێوەی پێشووترە، داوای کردووە هەر دوو دۆسیەیە ببێتە یەک دۆسیە.

بەوبۆنەوە دادگا بڕیاریدا دۆسیەکەی گەنچ لە ٢٥ـەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەستەنبوڵدا لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. هەروەها دادگا دانیشتنەکەی بۆ ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ دواخست.