داگیرکاری بۆیە ڕۆژەڤی ڕۆژنامەوانان لە باشوری کوردستان؛ هەندێک ڕاگەیاندن رەوایی دەدەن بە داگیرکاری

لە گفتوگۆەیەکی کراوە کە ڕیکخراوە جەماورەییەکانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕیکیخستبوو پرسی داگیرکاری تورکیا بۆیە ڕۆژەڤی ڕاگەیندکاران و ڕۆژنامەنوسەکان.

ڕێکخراوە جەماورییەکانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گفتووگۆەیەکی کراوەی بۆ  مامۆستای زانکۆ هاوژین مەلا ئەمین لەگەڵ کۆمەڵیک ڕۆژنامەنوسی دیاری باشوری کوردستان لە شاری سلێمانی ساز کرد، لە ژێر ناونیشانی "ڕاگەیاندن و ئەرک و بەرپرسیارەتەی بەرامبەر پرسە نیشتیمانیەکان"

لە سەرەتای قسەکانیدا هاوژین مەلا ئەمین وتی:"دیبەتێک و تێگەیشتنێکی ڕاستەقینەمان نیە بۆ ستراتیژی ڕاگەیاندنی کوردی، کاری ڕاگەیاندن بەرپرسیارەتیکی گەورەیە، مرۆڤ پێش ئەوەی لە هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن کار بکات دەبێت بیر بکاتەوە بۆ کێ کار دەکات و چۆن کار دەکات لە مەڕ پرسە جێاوازەکان بەتایبەتیش پرسی نیشتیمانی."

ناوبراو لە درێژەی قسەکانی وتی:" بە دەیان ساڵە دەوڵەتی تورکیا خەریکی پێشلکاریکی گەوریە لە ناو باشوری کوردستان، لە ساڵانی ٩٠ بەدواوە دەوڵەتی تورکیا لە باشوری کوردستان بە دەیان بنکەی سەربازی هەیە، بەردەوامیش خاکی باشوری کوردستان و بەتایبەتیش گوندەکان و سیرانگاکان و چیاکان بۆ ردوومان دەکات، بەڵام بەداخەوە ڕاگەیاندنی کوردی وەک پێوست لەسەر ئەو پرسە گرنگە ناکات هاوڵاتیان وەک پێوست ئاگادار ناکانەوە بە پێچەوانەوەی ئەوەوە شتی بچووک کە بۆ کۆمەڵگا گرنگ نیە  گەورەی دەکەنەوە و پێشانی هاوڵاتیانی دەدەن."

هەروەها وتیشی:" لە ئیساتدا دەوڵەتی تورکیا بە درێژای ١٥٠ کیلۆمەتر بە قوڵای نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاکی باشوری کوردستان لە ناوچانە چەکی قەدەغە کراو بەکار دێنێت و ناوچەکە بە ئاگر و ئاسان بۆردوومانی دەکەن بەڵام  بەداخەوە ڕاگەیاندنی کوردی هیچی نیە بۆ وتن هێچ ڕاگەیاندنێک پەیامنێری خۆی نە ناردوە بۆ ئەو ناوچەی کە تورکیا بۆردوومانی دەکات، هێچ ڕاگەیاندنێک پەیامنێر نانێرێت بۆ ئەوە ناوچەیە بۆ ئەوەی بزانین لەو ناوچەیە چی ڕوودەدات."

هەروەها لە دوای وتەکانی ئەو مامۆستایەی زانکۆ  ژمارەیەک لە ڕۆژنامە نوسان بۆچونی خۆیان هێنایە زمان ئاماژەیان بەوەکرد:پرسە نشتیمانیەکان و مرۆیەکان دەکەوێتە سەر شانی هەموو ڕاگەیاندنەکان وڕۆژنامە نوسەکان، دەبێت تاکی ڕاگەیاندنکار خاون ئەخلاقێکی پیشەیی بێت و خاون مۆراڵێکی بەرزبێت،

هەروەها ڕاگەیندکاران ئاماژەیان بەوەش کرد:"بەشێک لە ڕاگەیاندنەەکان گرێدراوی هەیە بە داگیرکەرانەوە بە ئاگای یاخود بێ خود ئاگای، کار لەسەر ئەجندای دووژمن دەکەن بە زمانی کوردی ژەهری دووژمن لە ناو کۆمەڵگا دەرژێن دەبنە تەواوکەری سیاسەتی داگیرکاری و دەچنە خزمەتی داگیرکەرانەوە ئەو جۆرە کارەش گەورەترین مەترسیە."

فاروف ڕەفیق لێکۆڵەری فەلسەفە دەربارەی ئەو پرسە لە پانێلەدا بەم شێوەیە بۆ چوونی خۆی هێنایە زمان: ئەوەی ڕووماڵی ڕوداوە داگیرکاریەکان ناکەن کێشەیەکە، بەڵام ئەوەش کێشەیە کە هەندیک ڕاگەیاندن ڕوماڵ دەکەن لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکیا و داگیرکەران ڕووماڵ دەکەن."

لە تیف فاتح فەرەج نوسەر و ڕۆژانە نوس  یەکێک تر لە بەشداربووان وتی:" ئەو بێ هەوڵوێستی  بێ ئاکار و بێ ڕۆڵەی ڕۆژانامەنوسان دەگەرێتەوە بۆ  بێ ئاکار و بێ هەوڵوێستی لاینە سیاسیەکان، میدیای کوردی کار لەسەر هۆشیاری ناکات بەڵکو کار لەسەر هەندێک پرس دەکەن کە هیچ گرنگی نیە، ئەوەی ڕوودەدات ڕاگەیاندنی لاینە سیاسیەکان وەک ئەوەی ڕووماڵی ناکەن بەڵکو بۆ ئەرشیڤیش دیمەن ناگرن بۆ ئەوەی لە داهاتوو نەوەکەنمان بزانن دەوڵەتی تورکیا چی کۆمەڵکوژێکی کردوە."

ک-ش