دانیشتنی دادگاییکردنی دەمیرتاش دواخرا
دادگای تورک دانیشتنی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بۆ ١٤ی نیسان دواخست
دادگای تورک دانیشتنی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بۆ ١٤ی نیسان دواخست
دانیشتنی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پپێشووی هەدەپە، لە ١٩مین دادگای سزا قوڕسەکانی ئەنقەرە ئەنجامدرا.
دەمیرتاش لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە، لە زیندانی ئەدرنەوە بەشداری دانیشتنەکە کرد و بەرگری لە خۆی کرد. دوای ناوبڕی دانیشتنەکە پارێزەر قسەی کرد و بەرگیری لە موەکیلەکەی کرد.
دوای بەرگریکردنی پارێزەران، لیژنەی دادگا بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ ١٤ی نیسان دوابخرێت.
ف.ق