دانیشتنی دۆزی تیرۆرکردنی هرانت دینک دواخرا
دانیشتنی دۆزی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس هرانت دینک دواخر. هرانت دینک رۆژنامەنووسی ئەرمەنیی رۆژنامەی ئاگۆس لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن کەسانێکی فاشیست و بەرپرس و ئەکداری دەوڵەتی تورکەوە لە ئیستەنبول تیرۆر کرا.
دانیشتنی دۆزی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس هرانت دینک دواخر. هرانت دینک رۆژنامەنووسی ئەرمەنیی رۆژنامەی ئاگۆس لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن کەسانێکی فاشیست و بەرپرس و ئەکداری دەوڵەتی تورکەوە لە ئیستەنبول تیرۆر کرا.
١١٥هەمین دانیشتنی دادگایکردنی بەرپرسان و ئەرکدارانی دەوڵەتی تورک سەبارەت بە تیرۆری هرانت دینک بەرێوەبەری گشتیی رۆژنامەی ئاگۆس لە ١٤هەمین دادگای سزا قورسەکانی ئیستەنبول لە بینای دادگای چاغالایان بەڕێوەچوو.
ئەحمەد ئیلهان گیولەر بەڕێوەبەری ئەو کاتی لقی هەواڵگری لە ئیستەنبول و ئەحمەد فاروق ئایدۆغدو پۆلیسی ئەرکدار لە بەڕێوەبەرایەتیی لقی بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر لە ئیستەنبول بەشداری دانیشتنەکە بوون. چەندین کەسیش لە رێگەى سیستمی تەلەفزیۆنى داخراوی ئینتەرنێتی لە ناو زیندانەوە بۆ دادگا (SEGBÎS) بەشداری دانیشتنەکە بوون.
دادگای دوای بەرگریی ئەنگین دیچن سەرۆکی فەرمانگەى هەواڵگری و بەڕێوەبەر گشتیی ئاسایش، ئەیوب تەمەل ئەرکداری جەندرمەى ئیستەنبول، موسا یڵدرم و مقیقداد ئۆزبەک، ئەکداری جەندرمەى ترابزۆن حاجی عومەر ئونالرن حوسێن یڵماز، ئەرکداری ئاسایشی ترابزۆن حەسەن دەورموش ئۆغڵو، ئەرکداری جەندرمەى سامسۆن موراد بایراک، بڕیاری دواخستنی دانیشتنی دادگاکەى دا.
ژ.ت