داوای لابردنی پارێزبەندی لەسەر ئۆزگور ئۆزەل کرا

بڕیارنامەیەک بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمان لەسەر سەرۆکی گشتی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل چەند کەسایەتیییەکی دیکە ئامادەکرا و ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرا.

بە مەبەستی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سەرۆکی گشتی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل و چەند کەسایەتییەکی دیکە  بڕیارنامەیەک ئامادە کراوە و ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرا.

هەروەها بە هەمان مەبەست کە بۆ لابردنی پارێزبەندییە، پەیوەست بە سەرۆکفراکسیۆنی  پارتی نوێ ( ÎYÎ Partî) تورهان گۆمەز و پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵی جەهەپە توران تاکشن ئۆزەر دۆسییەک ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرا.