دایکان ٤ی نیسانیان پیرۆزکرد، پۆلیس هێرشی کردەسەریان

لە ئیستەنبوڵ دایکان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز کرد، بەڵام پۆلیسەکان هێرشیان کردنەسەر و چوار ژنیان دەستگیرکرد.

دایکانی ئاستی و کۆمەڵێک دایکی دیکە کە بەشدارییان لە چالاکی ئێشکگریی لەپێناو زیندانیانی نەخۆش کردووە، کۆبوونەوە.

دایکان لە ناوچەی کوچوکچەکمەجەی ئیستەنبوڵ لە گەڕەکی کاناریای لە کەنارئاو بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" رێپێوانیان کرد و بۆ پیرۆزکردنی ٧٤ەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان گوڵیان خستە ناو دەریاوە.

دوابەدوای کۆتاییهاتنی چالاکییەکە پۆلیسەکان هێرشیان کردە سەر دایکان و چوار ژنیان دەستگیرکرد.

پۆلیسی تورک هەروەها هەوڵیدا رێگری کاری پەیامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا زانا کایا و پەیامنێرانی ژن نیوز رۆزەرین گوڵتەکین و ئەلفازی تۆڕاڵ بکەن.

هـ . ب