دایکانی ئاشتی گەمارۆی سەر مەخموریان شەرمەزار کرد

ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی ئیزمیر، گەمارۆی سەر کەمپی مەخموریان شەرمەزار کرد.

ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی ئیزمیر لەبارەی هەوڵی گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە، لەبەردەم باڵەخانەی کۆمەڵەی پشتگیری لەو کەسانەی کە خزمەکانیان لە ئەنەدۆڵ لەدەستداوە، بۆ راگەیاندنەکان قسەیان کرد.

لە کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسیدا هەدیە کۆرکوت ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی قسەی کرد و وتی کە مەسعود باتزانی ئەرکی خۆی جێبەجێ نکاتا. کۆرکوت ئەوەی خستەڕوو، " خەڵکی مەخمور بەهۆی زوڵم و ئەشکەنجەی زاڵمەکان هەلهاتوون و لەو شوێنەی کە بۆی چوون مەسعود بارزانی زوڵمیان لێدەکات. چی تەلبەند و چی دیوار جیاوازی نییە و هەردووکیان وەک زیندانن. ئێمە داوا دەکەین کۆتایی بە زوڵمی ئەوێ بهێنریت. کاتێک دۆخی دایکانی ئەوێ دەبینین زۆر غەمبار دەبین. چەندین ساڵە دڵی دایکان دەسووتێت و ئێمە ئازاری دایکان هەست پێدەکەین. ئێمە ئەو زوڵمەی لەسەر دایکان بەڕێوە دەبرێت، تێدەگەین. باشە ئایا شەرم نییە؟ ئێوە ئازاری دایکان دەدەن و زوڵم دەکەن. باشە ئەوەی ئێوە دەیکەن شەرم نییە؟"

کۆرکوت رایگەیاند کە خەڵکی مەخمور باجی زۆر قورسیان داوە و وتی، " دەیانەوێت کەمپەکە وەک زیندانی لێبکەن. لە دەروازەی کەمپەکە ناسنامە وەربگیرێت. بانگەوازیمان بۆ مەسعود بارزانی ئەوەیە کە ئەوەی دەکرێت شەرمێکی گەورەیە و ئێمە ئەمە شەرمەزار دەکەین. پێویستە هەنگاو بنێت. بۆ ئەوەی شتێک لەو برایەمان ببینین و برایەتیەکە قبوڵ بکەین. رێز لە خوێنی شەهیدان بگرن. رێز لە دایکان بگرن. بۆ ئەوەی ئێمەش بەم شێوەیە تۆ بناسین. پیر، منداڵ و گەنجانمان دەڵێن کە ئێمە ئامادەین گیانمان بەخت بکەین. گوێیان لێبگرن و زوڵم مەکەن، ئەوەی ئێوە دەیکەن زوڵمە. گوێ لە کەسانی زاڵم مەگرن. دەستی خوشک و براکانتان بگرن. ئەمڕۆ رۆژی زوڵم نییە، رۆژی خوشک و برایەتیە.

بانگەوازیم بۆ ژنانی خانەوادەی بارزانی ئەوەیە کە گویمان لێبگرن، پێویستە ئەم زوڵمە کۆتایی بێت. ئێدی بەسە پێویستە برسی نەبن و زیان بە هیچ کەس نەگات. دەمانەوێت ئەم جۆرە شتانە روونەدەن. پێویستە خانەوادەی بارزانی نەبێتە هاوبەشی زوڵم."

ف.ق