'دەبینە وتەبێژی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی'
ئەحمەد ئاسەنا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند، گەل پارتیەکی دەوێت کە زمانحاڵی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بێت و وتی: ده‌بینه وتەبێژی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی.
ئەحمەد ئاسەنا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند، گەل پارتیەکی دەوێت کە زمانحاڵی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بێت و وتی: ده‌بینه وتەبێژی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی.
ئەحمەد ئاسەنا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی پارتی چەپی سەوز لەبارەی قۆناغی سەرلەنوێ دامەزراندنەوە و داڕشتنەوەی پارتەکەیان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
ئاسەنا لەبارەی کارەکانی رۆژانی داهاتوو و هەروەها دامەزراندنەوە و خۆسازکردنەوەی پارتی چەپی سەوز زانیاری خستەڕوو و وتی: پارتی چەپی سەوز لە شار و ناوچەکان کۆبوونەوە دەکات، دواتر کۆبوونەوەی گەل ساز دەکرێن و پاشان بە کۆڕبەند و سمینار قۆناغەکە هەڵدەسەنگێنین و ئەوانەی کە لە ماوەی نوێ‌دا دەبێت بکرێن پێشکەش بە کۆنفڕانس و کۆنگرەی دەکەین. ئەو قۆناغە بە بڕیارەکانی کۆنفڕانس و کۆنگرە دەگاتە کۆتایی".
داواكارییه‌كان له‌باره‌ی ناسنامه و دۆخی ئابووری پشتگوێ نه‌خرێن
ئاسه‌نا هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، كۆبوونه‌وه‌كانی شار و شاڕۆچكه‌كه‌كان كۆتایی هاتووه و له ماوه‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ین. وته‌بێژی پارته‌كه‌مان له‌وباره‌یه‌وه لێدوانێكی تێروته‌سه‌ل بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان و ڕایگشتی ده‌دات. دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریانه كۆڕبه‌ند و سمینار ساز ده‌كه‌ین.
ئاسه‌نا جه‌ختیشیكرده‌وه، له بنه‌ڕه‌تدا گه‌له‌كه‌مان ده‌ستنیشانی ده‌كات، ده‌یانه‌وێت پارتێك ببینن، كه داواكارییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ڕاشكاوانه باس ده‌كات، له په‌رله‌ماندا به‌رگری له گه‌ل ده‌كات و ده‌بێته وته‌بێژ و زمانحاڵی تێكۆشانی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌روه‌ك هاووته‌بێژی پارتی چه‌پی سه‌وز له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌دا وتی: له كۆتایی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا وه‌ك وته‌بێژی ئۆپۆزسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوه‌ندی ئۆپۆزسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شداری له سیاسه‌تدا ده‌كه‌ین. به‌ڵام بۆ ئه‌وه ده‌بێت چاوه‌ڕێی كوبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان بین. ئه‌و داواكارییانه‌ی ده‌مانه‌وێت سه‌رنجیان بخه‌ینه‌سه‌ر بریتین له، داواكارییه‌كان له‌باره‌ی ناسنامه و دۆخی ئابووری پشتگوێ نه‌خرێن.
ژ.ن