ده‌یانه‌وێ ماڵ و موڵكی ئه‌و كه‌سانه‌ داگیربكه‌ن كه‌ ده‌ستگیركراون!

بڕیاردرا كه‌ قه‌ده‌غه‌ له‌سه‌ر ماڵ و موڵكی ئه‌و 91 كه‌سه‌ دابنێن كه‌ ده‌ستگیركراون.

داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره‌ له‌ چوارچێوه‌ی "لێپرسینه‌وه‌ی كۆبانێ"دا له‌ باره‌ی 91 كه‌س بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردبوون. له‌و چوارچێوه‌دا پۆلیسه‌كان له‌ 12ی نیساندا له‌ 13 شار هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر چه‌ندین ماڵ و 48 كه‌سیان ده‌ستگیركردبوو. زانرا كه‌ له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتیی، چواره‌مین دادگای سزای سوڵح بڕیاری فه‌ده‌غه‌ و رێگری له‌ مامه‌ڵه‌ی خستووه‌ته‌ سه‌ر ماڵ و موڵكی 91 كه‌س كه‌ له‌ باره‌یانه‌وه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن دراوه‌.

له‌ 91 كه‌س 48 كه‌س له‌ 13 شار ده‌ستگیركرابوون هێنرانه‌ ئه‌نقه‌ره‌. ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و 48 كه‌سه‌ كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌نقه‌ره‌ راده‌گیرێت، بۆ چوار رۆژ درێژكرایه‌وه‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون

ناوی ئه‌و 48 كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون: " زه‌كی چه‌لیك، محه‌مه‌د ئاكن، حافیزه‌ ئیپه‌ك، گولوم بایرام، محه‌مه‌د كۆیونجو، بورهانه‌دین به‌دوش، مه‌تین كڵاڤوز، فازیل تورك، سه‌لامی تورهان، حه‌سه‌ن ئوغور چات، ئولفیه‌ ئۆزخان، عوسمان كایا، نه‌واف ئۆك حوسێن داش، فه‌جری ته‌یفور، سه‌ڤیم سۆیلو، محه‌مه‌د مسته‌فا بیلگیچ، شه‌فیق ئۆزبه‌ی، نه‌جمه‌دین ئاسڵان، محه‌مه‌د ساریح زومورود، ئه‌بویخان ئۆجاڵ، ئه‌رداڵ ئاڤجی، فه‌سیح یاڵچن، خالیس بله‌ن، ئاتالای بایراك، حاكم گونه‌ش، سوبحی گونه‌ش، ئومید گونه‌ش، نیزامه‌دین ئۆنار، مسته‌فا ده‌میر، نیهاد ساڵمش، نیهاد گه‌زیجی، موراد كاچار، خه‌لیل ئاسلانلی، حوسێن ڤوراڵ، به‌رات ئانڵی، عه‌بدوڵا بۆزكۆیونلو، كه‌مال ئونڤه‌ر، سه‌یدوش دانش، گوڵشه‌ن دوران، زانا دۆنه‌ر، سه‌لجوق تازگه‌ر، راسم چه‌لیك، ئایشه‌ كاچار، موراد ده‌میركران، ئیلیاس ته‌كین".

هـ . ب