دەم-نەد: پەدەکە دەبێت واز لە هێڵی خیانەت بھێنێت

دەم-نەد ڕایگەیاند، "بەڕێوەبەرانی پەدەکە لەبری ویژدانیان گوێ لە گیرفانیان دەگرن، لە بەرامبەر داگیرکردنی وڵاتەکەیان و جێگیربوونی داگیرکەران تیایدا، بێدەنگن و لە دژی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان دەکەونە جموجۆڵەوە".

دەستەی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی هۆڵەندا (دەم-نەد)، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و فاشیست پلانێکی خۆی بۆ کۆمەڵکوژی دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە. لە کاتێکی وەھادا بە ڕوونی ئاشکرا دەبێت، کە هەندێک کەس لە نێو پەدەکە، نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن. عەلی عەونی بە لێدوانەکەی ئەم دواییەی، دەچێتە خانەی هاوکاری و خیانەتەوە".

"نوێنەرانی گەل لە دژی داگیرکاری خۆڕاگری دەکەن"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "لە ڕۆژانی ڕابردوودا، زۆربوونی کۆبوونەوەکانی نێوان دەوڵەتی تورک و پەدەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەم نزیکانە قۆناغێکی نوێی شەڕ دەستپێدەکات. ھەر گەلێک و نوێنەرەکانی سەرەتا وڵاتی خۆیان دەپارێزن و لە دژی داگیرکاری خۆڕاگری دەکەن. بەڵام بەڕێوەبەرانی پەدەکە لەبری ویژدانیان گوێ لە گیرفانیان دەگرن، لە بەرامبەر داگیرکردنی وڵاتەکەیان و جێگیربوونی داگیرکەران تیایدا، دەنگ ھەڵنابڕن و لە دژی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان دەکەونە جموجۆڵەوە".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی دەم-نەد دا ھاتووە، "وەک وڵاتپارێزانی کوردستان، داوا دەکەین پەدەکە واز لەو هێڵە خیانەتە بھێنێت و لە پێناو ئەوەی وڵاتەکەیان لە داگیرکەران رزگار بکەن، با هاوکاری بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان بکات".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "پێگەی ئێمە لە لاپەڕەکانی مێژوودا بەپێی خواست و نیازی دەروونیمان دیاری ناکرێت، بەڵکو بەپێی کردەوەکانمان دیاری دەکرێت".

ژ.ن