دەم پارتی: قەیوم دەروخێت و گەل سەردەکەوێت

دەم پارتی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی قاغزمان نیشاندا و گوتی: "هەرگیز ئەم کودەتا لە بەرانبەر دیموکراسی، ئیرادەی گەل و هاوسەرۆکانی شارەوانیمانی هەڵبژێردراومان قبوڵ ناکەین و دانی پێدانانێین. سیستەمی قەیوم دەروخێت، گەل سەردەکەوێت."

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) پەیوەست بە سەپاندنی قەیوم لە شارەوانی ناوچەی قاغزمانی قەسرێ ڕاگەیاندراوێکی دا و گوتی: "ئەوانەی لە ئیرادەی گەل دەترسن، دیسان دەرکەوتنەوە بە ڕۆڵەی کودەتایەنەوە، سەپاندی قەیوم بەسەر شارەوانی قازغزماندا بە واتای شەڕ دێت کە ئاکەپە لە دژی مافەکانی هەڵبژاردنی گەل دەستی پێکرد. چونکە شارەوانییەکانمان کە خزمەتی گەل دەکەن و سیستەمی هەژاری لە ناودەبەن، بە ئامانج دەگیرێن، بەڵام نە ئێمە و نە گەلیش سەپاندنی قەیوم قبوڵ ناکەین. هەرگیز ئەم کودەتا لە بەرانبەر دیموکراسی، ئیرادەی گەل و هاوسەرۆکانی شارەوانی هەڵبژێردراومان قبوڵ ناکەین و دانی پێدانانێین. سیستەمی قەیوم دەروخێت، گەل سەردەکەوێت."