دەمیر: قەیوم سیاسەتێکی ستەمکارییە

هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح، محەمەد دەمیر کە ئەرکەکەی لێ وەرگیراوەتەوە، ڕایگەیاند:"دانانی قەیومەکان کە سیاسەتی سەتەمکاریی و چەوسانەوەیە، ئامانجی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی نەتەوەی کوردە".

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، لایەنە سیاسیەکانیش دەستیان بە کارەکانی هەڵبژاردن کردووە. هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ شارەکانی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی هەیە. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بۆ دوو قۆناغ سیستەمی قەیوم کە نموونەیەکی سیاسەتی شەڕە، کردوویانەتە سیاسەتی دەوڵەت. بە دانانی قەیوم، دەستیان بەسەر ئیرادەی گەلدا گرتووە. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بە دانانی قەیوم بۆ شارەوانییەکانی کوردستان، سیاسەتێکی ١٠٠ ساڵەی دژ بە کورد بەڕێوە دەبەن. هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح، محەمەد دەمیر، سەبارەت بە کردەوەکانی دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکان قسەی بۆ ئاژانسی فورات کرد و ڕایگەیاند:"بۆ ئەوەی لەو خراپەیە تێبگەین کە قەیوم لە کوردستان کردوویانە، دەبێت بزانین بۆچی سیستمی قەیومی سەپێنراوە. دانانی قەیومەکان سیستەمێکی کە پشت بە تاکەکان ببەستێت باش نییە، قەیوم سیستەمێکی وەها نییە کە لەسەر بنەمای پارادایم، شوناس، کولتوور و ئەو سەرچاوانەیە کە دەوڵەت دەبێ بە کوردستان بدرێت بۆ خزمەتکردنی دامەزراوەکانی دیکەی دەوڵەت، هەروەها سیستەمێکی وەهایە کە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت دەسەڵات و لایەنگرانی خۆی لە کوردستان دابنێت. ، بۆ ئەوەی ئەم سیستەمە جێبەجێ بکرێت لە شارەوانی کوردیدا دەیانخاتە سەر کار، وەک ناوچەیەک ئازاد کە یاسا تێدا نەبێ سەیر دەکرێن". 

دەمیر ئاماژەی بەئەوەکرد کە سیستەمی قەیوم سیاسەتی ستەمکارییە لە دژی گەلی کورد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"سیستەمی دژە دیموکراسی و دژە فاشیست، تەنانەت ئەگەر لە یەک هەرێمدا جێبەجێ بکرێت، دەبینرێت کە لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات لە هەموو شوێنێکدا بڵاودەبێتەوە، وەک ئەوەی ئێستا ببینین دادگاکانی خوارەوە و دادگای باڵا گوێ بە بڕیارەکانی دادگای دەستووری نادەن، لە چوارچێوەی ئەم بێ یاساییەدا سیستەمی سەرپەرشتیکردن وەک دروستکردنی ناوچە دوور لە یاسا سەیر دەکرێت."

دەمیر ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتداری دەزانێت ئەم سیستمە بێ یاساییە ناتوانێ بۆ هەمیشە بەردەوام بێت و وتی:"هەر بۆیە شارەوانییەکان قەرزدار دەکات و دەیەوێت کورد بە ئیرادەی خۆی شارەوانییەکانیش بباتەوە، وای لێبکات نەتوانن کار بکەن."

لە درێژەی قسەکانیدا دەمیر وتی:"گەلی کورد بەردەوامە لە تێکۆشانی دژی سیاسەتی یەک نەتەوەیی لە تورکیا و ئەو دەستکەوتانەی لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لە چوارچێوەی هۆشیاری نەتەوەیی لەلایەن تەڤگەری ئازادیی کوردەوە بەدەست هاتوون، بە شێوەیەکی سەرەکی لە شارەوانییەکان جێبەجێ کران. بە بردنەوەی شارەوانییەکان، کورد چووە ناو پڕۆسەی نەتەوەیی و زیاتر متمانەیان بەخۆیان هەبوو لەلایەن بەڕێوە بردنەوە، نەتەوەیەک کە قڕکردن بەسەریدا سەپێنرابوو، دیسان لە ڕیشەی خۆی لەدایک بووەوە، دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی کۆدەکانی پێشووی یەک بەیەک دووبارە نەکاتەوە "پلانی ئیسلاحەتی شەرق"  سەر لەنوێ بە سیاسەتی قەیومی دەسەکەوتەکانی کوردیان بەمەبەستی لەناوبردن کردە ئامانج ."