دەرمان بە منداڵە نەخۆشەکانی ناو زیندان نادرێت
بەپێی زانیارییەکان دەرمان بە منداڵێک بە ناوی ب.ب نادرێت، کە لە زیندانی ژنانی ئامەد لەگەڵ دایکیدا زیندانیکراوە. بەهۆی پێنەدانی دەرمان لەسەر جەستەى منداڵەکە برین دروستبووە.
بەپێی زانیارییەکان دەرمان بە منداڵێک بە ناوی ب.ب نادرێت، کە لە زیندانی ژنانی ئامەد لەگەڵ دایکیدا زیندانیکراوە. بەهۆی پێنەدانی دەرمان لەسەر جەستەى منداڵەکە برین دروستبووە.
منداڵێک بەناوی ب.ب لەگەڵ دایکیدا لە زیندانی ژنانی ئامەد لە زینداندایە. ئەو منداڵە دەرمانی بۆ نەخۆشی پینادرێت و رێگا نادرێت چارەسەری وەربگرێت. لەسەر جەستەى ئەو منداڵە برین دروستبوە.
ئەو منداڵە، کە رێگری لە چارەسەرکردنی دەکرێت و دەرمانی پێنادرێت لەسەر جەستەى برین دروستبووە، لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە هەموو یاریەکیشی لێ قەدەغە کراوە و دۆخێکی سەخت و پڕ لە گوشاریان بۆ ئەو و منداڵە و دایکی دروستکردووە.
ژ.ت