دەستگیرکردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە
بەرخۆدان و دەستگیرکردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە. ئەوەش لە کاتێکدایە، تەرمی ئەو کەسانە، کە لە خۆپیشاندانەکان دا لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە کوژراوان، نادرێنەوە بە خێزانەکانیان.
بەرخۆدان و دەستگیرکردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە. ئەوەش لە کاتێکدایە، تەرمی ئەو کەسانە، کە لە خۆپیشاندانەکان دا لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە کوژراوان، نادرێنەوە بە خێزانەکانیان.
بەرخۆدان و دەستگیرکردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە. ئەوەش لە کاتێکدایە، تەرمی ئەو کەسانە، کە لە خۆپیشاندانەکان دا لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە کوژراوان، نادرێنەوە بە خێزانەکان.
بەرخۆدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و دەستگیرکردنی چالاکوانان بەردەوامە. لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین کەسی دەستگیرکراون. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا خوێندکارێک لە زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی ئەسفەهان بە هۆی یارمەتیدانی خوێندکارێکی دیکەی بریندار، دەستگیرکرا.
هەروەها هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕەئوفە میرباقری چالاکوانی مافەکانی ژنان تونێکابوون و دەرونناس و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پێشووی کۆمەڵەی پاراستنی مافەکانی منداڵان مینا جانداقی لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستگیریان کردن. هاوکات هەیفا مەسعودی چالاکوانی مەدەنی لە سنە دەستگیرکرا.
لە بەردەوامی هەڵکوتان و پەلاماری هێزە ئەمنییەکان دا، هێزە ئەمنییەکان لە تەبرێز فاتمە ئالافی و هاوسەرەکەی و هەروەها یەگانە غوڵامحوسێن زادەیان دەستگیرکرد، کە خوێندکاری زانکۆی شەهید باهونەر بوو لە شاری کرمان، تا ئێستا نازانرێت ئەو دەستگیرکراوانە بۆ کوێ براون.
تەرمەکان بە خێزانەکانیان نادەنەوە
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ داوای لە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد دەستبەجێ دانیشتنێکی تایبەت بە ئێران ئەنجام بدات بۆ ڕێگریکردن لە کوشتنی هاووڵاتییان. کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە رەفتاری توندوتیژانە بەرامبەر بە چالاکوانە دەستگیرکراوەکان لە ئێران دەربڕی.
ڕاڤینا شەمداسانی وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێف ڕایگەیاند، دەسەڵاتداران چالاکوانە بریندارەکان لە نەخۆشخانەکان دەگوێزنەوە بۆ بنکەکانی دەستگیرکردن و تەرمی کوژراوەکان بە کەسوکاریان نادەنەوە.
ژ.ت