دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر چالاکی ئەنجامدا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند کە یەکینەکانیان کارگەیەک، ٢ کۆگا و ٢ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند کە یەکینەکانیان کارگەیەک، ٢ کۆگا و ٢ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاندووە.
دەستپێشخەریەکە لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە یەکینەکانیان لەنێوان ٢١ – ٢٣ ی شوبات، لە هاتای، ئەستەنبوڵ، مانیسا و ساکاریا چالاکیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، یەکینەکانی دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ناوچەی توزلای ئەستەنبوڵ ٢٣ی شوبات کارگەی ئولوکلو موکاڤڤا، کۆگای کەلەکان و ٢ کۆگای مادەی کیمیاییان سووتاندووە.
هەروەها باسی ئەوەشی کردووە، لە ناوچەی شاهزادەلەری مانیسا ئۆتۆمبێڵێکی بازرگانی ' دوژمنی کوردان' و لە ناوچەی ئەسکەندەرونی هاتای ئۆتۆمبێڵێکی 'دوژمنی کوردان' سووتێنراون.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ٢١ی شوبات لە ناوچەی سۆإوتی ساکاریا، لە ناوچەی پیشەسازی ژمارە ٣، کارگەیەکی پلاستیکی دوژمن سووتێنراون.
ف.ق