دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن لە ئایدین چالاکییەکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن ڕایگەیانە کە لە گەراجی ئۆتۆمبێلی ئایدن ئاگریان لە ٨ ئۆتۆمبێل بەرداوە و لە ئەستەنبوڵیش نوسینیان لەسەر دیوارەکان نووسیوە.
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن ڕایگەیانە کە لە گەراجی ئۆتۆمبێلی ئایدن ئاگریان لە ٨ ئۆتۆمبێل بەرداوە و لە ئەستەنبوڵیش نوسینیان لەسەر دیوارەکان نووسیوە.
دەستپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ڕۆژی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە ناوچەی ئینجیرلیوڤای ئایدین، لە پارکینگێکی ئەندامانی خێڵی ڕەگەزپەرستی عوسمانی بە تەقەمەنی دەستی ئاگریان لە 8 ئۆتۆمبێل بەرداوە.
دەستپێشخەرییەکە داوای لە هەموو گەنجان کردووە بۆ داهاتوویەکی ئازاد چالاکی ئەنجام بدەن.
دەستپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن دەستنیشانی کرد کە هەموو ئەو ستەمکارانەی کە هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد و کوردستان دەکەنە ئامانج.
هەروەها لە دەستپێشخەرییەکە ڕایگەیاند کە لە گەڕەکی یەشیلکەنتی ناوچەی ئەڤجیلاری ئەستەنبۆڵ، لەسەر دیوارەکان نووسیویانە: "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ"، "دەوڵەتی تورکیا لێپرسینەوە لەگەڵ دەکرێت"، "ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن"، "ڕێبەرایەتی لە هەموو شوێنێکە"، و "فاشیستەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت" و وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجالانیان کێشا.