دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر چەندین کارگە و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، چەندین کارگە و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان لە ئیستەنبول، ئافیۆن قەرەحەسار، بورسا و کۆجالی سووتاندووە.
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، چەندین کارگە و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان لە ئیستەنبول، ئافیۆن قەرەحەسار، بورسا و کۆجالی سووتاندووە.
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر بە بڵاوکردنەوەی راگەیاندراوێک رایگەیاندووە، "ئاگری تۆڵەسەندنەوە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەسوتێنێت".
بەپێی راگەیەندراوەکە،
لە ٢٢ی ئازاردا، فرۆشگەی ڕۆحان شۆپ-ی 'دوژمنی کوردان' و مینی پاسی سێرڤیسی فرۆشگاکە لەبەردەم فرۆشگاکەدا لە بەیلکدوزی ئەستەنبوڵ سووتێنرا.
لە ٢١ی ئازاردا، لە عوسمانغازیی بورسا کارگەیەک سوتێنرا و زیان بە ئۆتۆمبێلەکانی دەورووبەریش گەیشت.
لە ٢٠ی ئازاردا لە توزلای ئیستەنبول ٤ بارهەڵگر سوتێنران.
ڕۆژی ١٩ی ئازار، لە گەبزەی کۆجالی شوێنێکی ئاکەپە سوتێنرا.
ڕۆژی ١٩ی ئازار لە ناوچەی کادیکۆی ئیستەنبول پیکابێکی مەهەپە سوتێنرا.
ڕۆژی ١٧ی ئازار، کۆنتێنەرێکی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی پالێتی ئۆلاسی کرێست، لە ئافیۆن قەرەحەسار سوتێنرا.
لە ١٧ی ئازاردا، لە ناوچەی سوڵتان غازیی ئیستانبول، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە خۆڵ و خاشاک، کە ئۆتۆمبێلی بازرگانیی فاشیست بوو، سوتێنرا".
ژ.ت