دەستپێشخەڕی ڕۆڵەکانی ئاگر لە شەش شار چالاکی ئەنجامدا

دەستپێشخەڕی ڕۆڵەکانی ئاگر لە شەش شار، زۆر جێگەی سووتاند.

دەستپێشخەڕیەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد، فاشیستەکان چیاکانی کوردستان بۆردومان دەکەن، بەڵام ناتوانن لە خۆشیدا بژین و بانگەوازی بۆ هەموو کوردێک کرد کە ئاگری ئازادی گەش بکەن.

بەپێی راگەیەنراوەکە:

٢٣ی ئایار لە ناوچەی سەریکێی ئەنتاڵیا کەشتیەکی 'فاشیستەکانی دوژمنی کورد' سووتێنرا.

٢٢ی ئایار لەناوچەی ئوسکوداری ئەستەنبوڵ کافتریای یەشیلچامی ئاکەپەییەکان، لە باخچەلیئەڤلەری ئەستەنبوڵ ئۆتۆمبێڵی کەسێکی مەهەپەیی، لە مەرزیفۆنی ئاماسیا ٢ پێشانگای مۆبیلیاتی ئاکەپە، لە ناوچەی فەتحیە و ئولای موغلا ٣ کەشتی ئاکەپەییەکان، لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر ئۆتۆمبێڵی کەسێکی مەهەپەیی، ٢١ی ئایار لە ناوچەی باندرمای بالیکەسیر کۆگایەکی مەهەپەییەکان سووتێنران.

ف.ق